بەڵگەنامەک دەربارەی ئاوارەبوونی 20هەزار کەسە لە خەڵکی هەورەمان لە دیوی ئیران بەرەو خاکی عوسمانی
وەرگێڕانی بەڵگەنامەکە و شیکردنەوە ، م.کامەران کوردەوار
نووسینەوە و ئامادەکردنی ، زکریا هۆشەنگ عیزەدین
$ناوەرۆکی بەلگەنامەکە$
هو ، ئاماژەیە بۆ بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
تەلەگرافنامە بۆ سەفارەتی تهران لەو تەلەگرافنامەی ئەم جارەیان لە بەغداد هاتووە ناوەڕۆکەکەی ئەمەیە : هەورامیەکان بە دۆخی شکست باریەوە بۆ لای ئێمە مراجەعەتیان کردووە ، تکایان کردووە کە دەوڵەتی عوسمانی نیوەندگیری بکات بۆ بەدەستهێنانی لیبوردن و میهرەبانی، نزیکەی 20هەزار کەس لە منداڵ و ئافرەتان بەرەوسنوری ئێمە دێن و تێپەردەبن، دەوڵەتی عوسمانی شکۆدار نیازی ئەوەی نیە چاودێری و خۆ بە خاوەنکردنی ئەمانە بگرێتە ئەستۆ ، بەڵام گیرانەوەی ژمارەیکی ئاوا زۆری بێ دەسەڵاتانی ئافرەت و منداڵ پیچەوانەی موسلمانیتی و مرۆڤایەتیە ، بۆیە لەم دۆخەدا کە نایانگەرینینەوە ئەوا ئێمە بیانوومان هەیە ، تکاتان لێ دەکرێت کە ئەم دۆخە بە کاربەدەستانی ئیرانی بەرێز ڕابگەیەنن و لەگەل ئەوەشدا تکای دۆستانەیان بۆ بکەن، ئەمەشی بۆ زیاد بکەن کە ئەگەر بیتوو ئەم تاوانەی هەورامیەکان ئەنجامیان داوە لێخۆشبوونی جەنابی شا بەدەست بهینی ئەوا بە تایبەتی دەولەتی شکۆدار منەتدار دەبیت و منەتی پێ دەبیت ، وە تکای ئەوەتان لی دەکریت کەچی وەڵامیکتان پێ دەدریتەوە بۆ ئیرە و بۆ بەغداش بینرێنەوە.
$تەلەگرافنامە بۆ وێلایەتی بەغداد$
تەلەگرافنامەکەتان دەربارەی ئاوارەبوونی نزیکەی 20هەزار لە منداڵان و ئافرەتانی هەورامیەکان بۆ لای ئێمە خوێندرایەوە کە لە 6ۍ مانگی ئاب ناردبووتان. بەهۆی ئەوەی گیرانەوەی ئەوانە بەزەبری هێز و چەک پیچەوانەی مرۆڤایەتی و موسلمانەتیە ، بۆیە داوا لە تەهران کرا لیبوردەی دەربکات بۆ ئەم تاوانەی کە هەورامیەکان ئەنجامیان داوە ، (نازم ئەفەندی)ش ئەو وەڵامەی کە لەکاربەدەستانی ئێران وەری دەگرێ بۆ لایانی بەرێزتان دەینێرێ، ئەگەر بیتوو ئەم داواکاریە لەلایان دەوڵەتی ئێران قبول نەکریت ، ئەوا وا پیوست دەکات لەلایان ئێمەوە شوێنیکی گونجاو بۆ ئەم ئاوارانە تەرخان بکرێت و نیشتەجێ بکرێن ، بەڵام بە مەرجێک هیچ جۆرە زیانێک بە دەولەتی ئەوڵاوە (ئێران)نەگەینن.
$تێبینی$
میژووەکەی لاپەرەی بەڵگەنامەکە لەسەری نەنووسراوە، بەڵام بەگوێرەی تۆماری ئەرشیڤی عوسمانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1868 بەگویرەی مێژووەکە بیت بۆ سەردەمی سولتان عەبدولعەزیز کوری سولتان محمود و برای سولتان عبدولمەجیدی یەکەم دەگەریتەوە 18611876. [1]
20ۍ شەوال 1443ک
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
$⤵وێنەی بەڵگەنامەکە$ =KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2024/604881/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title==KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption==KTML_ImageCaption_End=