قوزخنکێن کرا
لەوانەیە تۆی خوێنەر بڵێیی: گوجیلەی گورگ خنکێنم بیستووە، یان بڵێیی بیستوومە #شێخ ڕەزای تاڵەبانی# بۆ پیاوی گەمبۆز و گەمبۆر وتویەتی:
هەر قوز قوزت بوو ئەوەتانێ قوز
لە پاڵی کەوتووی وەک گەماڵی دز
یان لە کۆڕ و کۆبوونەوەی کوردەوارییدا وتراوە: فڵانە کەس هێندە ژنانییە لەناو مەنجەڵێک قوز بیکوڵێنی ئۆخەی ناکات، یان لەناو کۆشی ژناندا بمرێ یان بیکوڵێنی و...تاد، بەڵام قوزخنکێنم نەبیستووە، لە #کوردیپێدیا#دا، چیرۆکی ئەو ئیدیۆمە بزانە، ئەو ئیدیۆمە بەو شێوەیە هاتۆتە ناو ئیدیۆمی کوردەوارییەوە لە باشووری کوردستان لە دوای ساڵی (1999)ەوە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەناو ڕێکخستن و ئۆڕگانەکانی خۆییدا وەکوو حیزبێکی سۆشیال دیموکرات و هێنانە کایەوەی دیاردەیەکی شارستانی و ڕێبازی مەدەنییەت و نوێگەری و چڵوپۆکردن و بنکەڵکردنی پەیکەری حیزبەکە هەڵبژاردنی بۆ پەیکەری ڕێکخراوەیی و ڕێکخستنەکانی خۆی لە مەڵبەند و کۆمیتە و کەرت و پۆل و شانە ڕێکخراوەکانی ئەنجامدا، لە هەڵبژاردنەکاندا بە مەبەستی زیادکردنی ژنان لەناو ئۆڕگانەکان سیستەمی کۆتای ژنانی پەیڕەو کرد و ڕێژەیەکی دیاریکرد کە بەو هۆیەوە ژنان ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگیشیان کەم بووایە دەبوونە ئەندامی کەرت و کۆمیتە و مەڵبەند و...تاد، ئەو دیاردەیە بۆ سەرکردایەتیش پەیڕەوەی لێکرا، ئینجا ئەو پیاوانەی کە دەنگەکانیان زۆر نزیک بوو لە دەرچوون، کەچی کۆتای ژنان لە ڕیزبەندییدا فڕێی دەدانە دەرەوەی کێبڕکێکە، بەوانە دەوترا فڵانە هەڤاڵ و برادەر قوزخنکێن بوو یان قوزخنکێن کرا، ئەگەرنا دەنگێکی باشی هێنا، ئەو حاڵەتە بۆ ئەو هەڤاڵە سۆشیال دیموکراتانە زۆر قوورس بوو، چونکە بێ بەشی دەکردن لە دەرچوون و بەدەستهێنانی پلە یان ئەندامێتی کۆنگرە و کۆنفراس و پلینیۆم و...تاد، دواتر ئەو دیاردەیەی کۆتای ژنان هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان-پەڕڵەمانیشی گرتەوە، لێرەدا بۆ پیاوان زۆر بەئازارتر بوو بەتایبەت لە هەڵبژاردنی خولەکانی (پێنجەم و شەشەم)دا کە بە تەواوەتی ئەو دیاردەیە دەرکەوت و کۆتای ڕەگەزی مێینە پەیڕەوی لێکرا، چونکە کاندید یان بەربژێری پیاو هەبووە نزیکەی دە هەزار دەنگی لە هەڵبژاردنی گشتی و تایبەتیدا دەهێنا، کەچی ئافرەتێک، ژنێک بە سەد دەنگ شوێنی گرتووەتەوە، بۆ ئەو حاڵەتە لەناو ڕێکخستنەکانی حیزبەکانی باشووری کوردستان ئیدیۆمێکی تازە و نوێ پەیدابووە و بەو کوڕ و پیاوانەی کە دەنگێکی باشیان لە هەڵبژاردنەکاندا هێناوە و دەرناچن بەهۆی کۆتای ژنانەوە دەوترێت: قوزخنکێن کرا. [1]