قسەی برەوی نییە
وتراویشە: کەر بە قسەی ناڕوات، قسەی بستەک ناڕوات، قسەی بڕ ناکات، برەو: ڕەواج و هەڕمێن و بەرزبوونەوەی نرخی شت و مەک کوورت و کرمانجی شتێک ڕەواجی نەبێت دەوترێت: بەها و نرخێکی ئەوتۆی نییە، ئەو پیاوانەی کە قسەیان لەلای ماڵ و منداڵیاندا نەڕوات و کەسیش گوێ بەقسەیان نەدات دەوترێت: قسەی برەوی نییە.[1]