قونی هەر کلکی پێ دەوێت
هاوشێوەی ئەوەش وتراوە: کلکی لەشەڕە سەی پسایە یان بە کلکی تەڵەی دەتەقێنێت، ئەگەر کەسێک زۆرزان و ساختەچی و بەفرت و فێڵ و ڕیوەڵە و فێڵباز و کڵاوچی و چاوبەست و داوبەست و...تاد بێت، واتە سەگێکە بۆ خۆی بەڵام خودا کلکی پێ نەخستووە بۆ ئەو جۆرە مرۆڤانە دەوترێت: قونی هەر کلکی پێ دەوێت.[1]