کاریتە بێ دیوار ڕاناوەستێت
وتراویشە: بنە کفر کاریتەی لێ هەڵناکەوێت کاریتە یان پووشکە لە چاوی خەڵکیدا دەبینێ، کاریتە لە چاوی خۆیدا نابینێ، دارێکی گەورە و ئەستوور و نیرگەیە دەخرێتە سەر دیوار و کۆمەڵێک داری دەستەکی دەخرێتە سەر و یارمەتیدەر دەبێت بۆ سەرگرتنی خانوو، کاریتە هەرچەندە دارێکی پتە و بەهێزە بەڵام پێویستی بە دیوارێکی باش دەبێت تاوەکوو قوورسایی ئەو کاریتەیە بخاتە سەر شانی خۆی ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بەکارهاتووە بۆ یارمەتیی و هەرەوەزی و پێکەوەکارکردن و دەستبار و دەستگیرۆیی یەکتری چونکە هەرچەندە بەهێز بیت پێویستت بە هاوکاری کەسانی ترە بۆ ئەمە وتراوە: کاریتە بێ دیوار ڕاناوەستێت. [1]