کافری حەفت دنیای پێ موسڵمان دەبوو
وتراویشە: #کافری حەفت دینان زگی پێ دەسوتا# یان #کافری حەفت دینان#، دنیا، ژیانی تەواوی سەر ڕووی زەوی یان گوزەرانی دانیشتووانی گێتی و جیهان دەگرێتەوە، بۆ زیادەڕۆیی مرۆڤ دەڵێت: حەفت دنیا، ئەگەر کەسێک زۆر بێباوەڕ و کافری حەوت زەمان و دونیا بێت، حاڵی شکستەی کەسێکی لەڕ و زەبوون و کەنەفت و ماندوو و نەبوون و تاد ببینێت پێی موسڵمان بێت و شایەتومان بێنێت دەوترێت: کافری حەفت دنیای پێ موسڵمان دەبوو. [1]