کە نازانی بزێی لۆ ئاوس دەبی
هاوشێوەی ئەمەش لە ناوچەی #سۆران# وتراوە: #کە نازانی بزێیت بۆ کەڵ ئەگریت#، لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر#ێ زۆر ئیدیۆمی شیرین هەن کە ڕاستەوخۆ گوزارشت لە کارێک یان خەسڵەتێک و ئەدگارێک دەکەن چ باش چ خراپ، لێرەدا (زایین و ئاووس) وەکوو دوو بنەمای شاڕستە و پاڕستە بەکارهێنراون، ئەگەر بەتەواوەتی کارێکت پێ ناکرێت بۆ دەستت داوەتێ یان ئەگەر کارێکت پێ ناکرێت بۆ دەیکەی بۆ ئەمە وتراوە: کە نازانی بزێی لۆ ئاوس دەبی. [1]