کەر بەلایەوە شێخولئیسلامی بانەیه
وتراویشە: کەر لە چاو ئەودا سعاتچییە یان
مێشکی کەری خواردووەمێشکی کەری خواردووە، شێخولئیسلام: پلەیەکی باڵای ئایینی سەردەمی خەلافەتی عوسمانییەکان بوو، هاوشێوەی وەزیری ئاوقاف و کاروباری ئایینی یان سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئەمڕۆ بووە،
بانەبانە شارۆچکەیەکی دڵگیری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، هەندێک کەس زۆر نەفام و کەودەن و گێل و کاڵفامن هەموو کەسێکیان پێ گرنگە و بەبایەخەوە لێی دەڕوانن ئینجا ئەگەر ئەو کەسە زۆر دەبەنگیش بێت بۆ ئەو جۆرە حاڵەتە وتراوە: کەر بەلایەوە شێخولئیسلامی بانەیه.
[1]