کەری لەکن ڕەوسەی جۆی ببەستییەوە سنگی هەر دەقەنی
هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە وتراوە: بەزی بە
پشیلەپشیلەی بسپێری، سە لە کولێرەی نابەزی، هەرچەندە ئاژەڵی
گوێدرێژگوێدرێژ زۆرخۆر نییە وەکوو ئاژەڵی
مانگامانگا، بەڵام لە کاوکۆت نزیک بێتەوە دەچێتە سەری لێی دەلەوەڕێت، ئەگەر مێخنجیرەکەی لە نزیک خەرمان و شارا و ڕەوسەیەکی گەنم دابکوترێت و ببەسترێتەوە، ئەوا گوێدرێژەکە یان کام دەکات یان سنگ و مێخنجیرەکەی هەڵدەقەنێ و بۆ ڕەوسەکە دەڕوات، لە سنووری #هەولێر#ێ ئەگەر دوو شت ئاگر و پەنگر بن و لە تەنیشت یەکەوە بن ئەوا هەر دەگەنە یەکتری بە هەر کڵۆجێک بێت بۆیە وتراوە: کەری لەکن ڕەوسەی جۆی ببەستییەوە سنگی هەر دەقەنی. [1]