کەرکەری بەقسەی ناڕوا
وتراویشە: #قسەی برەوی نییە#، قسەی بستەک ناڕوات، قسەی بڕ ناکات، ئاژەڵی کەر گوێ لەمست و بەستەزمان و فەقیرحاڵە و مرۆڤ دەتوانێت بەئارەزووی خۆی لێی بخوڕێت و سواری بێت و باری پێ بگوازێتەوە، ئەو بارهێنانەی گوێدرێژ و ئارامگرییەکەی وەکوو ئیدیۆم و بەکارهێنراوە بۆ ئەو پیاوانەی کە قسەیان لەلای ماڵ و منداڵیاندا نەڕوات و کەسیش گوێ بەقسەیان نەدات دەوترێت: کەری بەقسەی ناڕوا. [1]