#تەحسین تەها#؛ هەگبەی گۆرانی کوردی
نووسینی: #حەسەن فەلاح#
تەحسین تەها، کوڕی محەمەد کوڕی سەلیم #ئامێدی#، یەکێکە لە دیارترین هونەرمەند و گۆرانیبێژانی دیاری کورد.
لە ڕێکەوتی #25-10-1941# لە ناوچەی بیبۆی سەربە ئامێدی لەدایکبووە، قۆناغەکانی سەرەتای خوێندنی بە سەرکەوتوویی تەواوکردووە، هەر لە منداڵییەوە خولیای هونەری هەبووە و لە کۆتا قۆناغەکانی ناوەندی، ڕووی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی بەغدا کردووە.
ساڵی 1964 لەم پەیمانگەیەدا دەرچووە و بووە بە یەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی کوردستان.
تەحسین تەها، لە ناوچەی بادینان، ڕۆڵی هەبووە لە نوێکردنەوەی هونەری گۆرانی، لە ڕادیۆی کوردی بەغدا، گۆرانییەکانی تۆمارکردووە، هەر لەم ڕادیۆیەوە گوێگرانی کورد ئاشنای دەنگی بوون و ناوبانگی پەیداکردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان تەحسین تەها بەنزیکەی 150 گۆرانیی تۆمارکردووە، هاوکات، لە بواری ئۆپەرێتیشدا ڕۆڵی گێڕاوە، لەو بەرهەمانەی بەشداریی کردووە، بریتین لە:
داستانی شۆڕش
ڕوباری ژیان
دەرگاکانی ژیان
لە ناوچەکانی #مەخموور# و #هەولێر#، وەکوو مامۆستای هونەر دەستبەکار بووە، لە ئاستی پەروەردەییدا خوێندکارانی پەروەردە کردووە و بەجوانی هونەری فێرکردوون، هاوتای پەروەردە، ڕۆڵی هەبووە لە دامەزراندنی تیپی هونەری هەولێر، لەم چوارچێوەیەدا خزمەتێکی گەورەی بە هونەری کوردی کردووە.
لە دیارترین گۆرانییەکانی:
ئاسۆ
بێریڤانێ
جیرانێ
خالخالۆکێ
مللەتێ مە
ڕێکەوتی #28-05-1995#، لە تەمەنی 54 ساڵییدا کۆچی دوایی کردووە و لە شاری ئامێدی بەخاک سپێردراوە.[1]