یادێک بۆ ژیانی هونەریی
عەلی زەندیعەلی زەندی
نووسینی:
حەسەن فەلاححەسەن فەلاح
بەرەبەیانی پێنجی نیسان، بە کاتی هەرێمی کوردستان، لە شاری تۆرنتۆی وڵاتی کەنەدا، پاش ململانێی لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، لە تەمەنی 68 ساڵییدا، عەلی زەندی هونەرمەند و خەباتگێڕ، کۆچی دوایی کرد.
عەلی زەندی، یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵی
1956 لە شاری
سنەسنە لەدایکبووە، لە ئاستی هونەردا فرەبەهرەمەند بووە، خاوەن دەنگێکی خۆش و ژەنیارێکی باش بووە، لە هەڵبژاردنی ئاواز و شێوازی تایبەتییدا، جێدەستی دیار و سازە، هاوڕێی هونەرمەندانی کوردستان بووە، لە دیارترینیان
ناسری ڕەزازیناسری ڕەزازی،
نەجمەدینی غوڵامینەجمەدینی غوڵامی و هونەرمەندی میللی
ئیسماعیل سەردەشتیئیسماعیل سەردەشتی.
ژیانی هونەریی عەلی زەندی، زیاتر لە 20 ساڵی خایەندووە، تیایدا، کاری لەسەر موزیک، ئاواز و وتنەوەی گۆرانی کردووە، لەسەر دەستی
حەسەن کامکارحەسەن کامکار، فێری خوێندنەوە و نووسینی موزیک بووە.
لە دیارترین بەرهەمەکانی عەلی زەندی: (مامە کوڕنوو، ئەم شارە جێدێڵم، وە باوە یاڵ دیم، لێمگەڕێ، دڵ).
لە ماوەی مانەوەی لە وڵاتانی ڕۆژاوادا، بەشداریی بەردەوامی هەبووە لە فێستیڤاڵە هونەرییەکاندا.
[1]