=KTML_Bold=داخستنی حکومەتی ئەمەریکا لە کۆتایی هەفتە نزیک دەبێتەوە=KTML_End=
#غازی حەسەن#
نوێنەری کۆمارییەکان لە ویلایەتی مەنیسۆتا (تۆم ئێمەر) لە کۆنگرێسی ئەمریکا قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کردووە و باس لە مەترسی و کێشە و ئەگەرەکان لەبارەی داخستنی دامەزراوەکانی حکوومەتی ئەمەریکیی دەکات. ئەو پێی وایە داخستنی کارەکانی حکومەت لە ئارادایە.
حکوومەتی فیدراڵی تەنها چەند ڕۆژێک ماوە بۆ داخستنی دامەزراوەکانی و ئەمەش بەشێکی زۆری بوارەکانی خزمەتگوزاریی تێک دەدات و کرێکاران تووشی دەماری گژبوون و ناڕەحەتی سیاسی دەکات. هەرچەندە خزمەتگوازرەییەکانی بواری هاوکاریی کۆمەڵایەتی و بیمە بەردەوام دەبێت، کەچی بوارەکانی دیکەی دامەزراوەکانی فیدراڵی کەم دەکرێنەوە. ڕەچاو دەکرێت ملیۆنان فەرمانبەری فیدرالی و سەربازەکان لە سوپا مووچەکانیان بەدەست نەگات.
داخستنی حکوومەت
داخستین دامەزراوەکانی حکوومەت ئەو کاتە ڕوودەدات، کە کۆنگرێس ناتوانێت پڕۆژە یاسای بودجە تێپەڕێنێت، کە سەرۆکی وڵات واژۆی لەسەر کردووە و بووە بەیاسا. بۆ چارەسەری ئەم دۆخە پەنا وەبەر یاسای کار بەڕێکردن و درێژکردنەوەی دەسەڵاتی حکوومەت دەبەن. هەر کاتێکیش یاسای پێدانی بودجە دەرناچێت، دامەزراوە فیدرالییەکان دەبێت هەموو ئەو کارانە ڕابگرن، کە بنەڕەتی و سەرەکی نین. لەئاکامیشدا مووجەی فەرمانبەران نادەن. هەرچەندە کارمەندانی بواری کحنترۆلی هاتوچۆی ئاسمانی و ئەفسەرانی جێبەجێکردنی یاسا دەوامی خۆیان دەکەن.
یەکی ئۆکتۆبەر سەرەتای کۆتایی حکوومەتە
کارپێکردنی بودجەی حکوومەت لە یەکەمین ڕۆژی مانگی ئۆکتۆبەر کۆتایی دێت، ئەمەش لە ڕاستیدا پەیوەندیی بەوە هەیە، ئەگەر کۆنگرێس تا ئەو ڕۆژە یاسای واژۆکراوی سەرۆک نەکاتە بڕیار، ئەوە حکوومەت دەسەلاتی جەرجکردنی پارە و بودجەی نامێنێت و بودجەش بە حکوومەت ناگات و بەم شێوەیە کارەکانی بەڕێوەبردنی حکوومەت بەهۆی پێ نەدانی بوودجە دەوەستن. ئەم نانککیەش پەیوەندی بە ململانێی نێوان هەردوو حزبی کۆماریی و دیموکراتەوە هەیە.
چ کاریگەرییەک دروست دەکات
ئەگەر رێکنەکوەن لەسەر تێپەراندنی یاسای بودجە، ملیۆنان کرێکاری ڕووبەڕووی پاشەوکەتی مووچە دەبنەوە. ئەمەش بەپێی زانیارییەکان ڕەنگە دوو ملیۆن کارمەندی بواری سوپا و سەربازی و ٪60 کرێکارانی فیدرالی و کرێکارانی بوارەکانی دیکە لەسەرتاسەری وڵاتەکە بگریتەوە، سەرباری جەنگاوەرانی دێرین و ئاسایشی ناوەخۆیی. هەرچەندە هێزە سەربازییەکان لە خزمەت بەردەوام دەبن و ژمارەیان بە 440 هەزار کەس مەزەندە دەکرێت.
کە ئەمە ڕوودەدات زۆر بواری پیشەسازیی و بەرهەمهێنان زیانی پێ دەگات، کەرتی پیشەسازیی گەشتیاری ڕەنگە ڕۆژانە 140 ملیۆن دۆلار زیانیان پێ بگات، سەرباری لاوازیی و سستی بوارەکانی خزمەتگوزاریی و تەندروستی و بەڵێندەرکان و کەرتی پیشەسازی دیکە.
یاساناسان پێیان وایە ئەگەر ئەم رووبدات ٪02 زیان بە بواری بەرەهمهێنان لەنێو ئەمەریکا دەکەوێت. رەچاویش دەکرێت دواتر گەشەکدنی ئەم بوارانە بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی. هەندێکیش پێیان وایە ئەمە کاریگەری لەسەر متمانە دەبێت و ئەم دۆخە ماوەیەکی درێژ بەردەوام دەبێت. بێگومان ئابووریەکی باش پێویستی بە حکوومەتێکی کارا دەبێت. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=