ڕەمزی قەزازڕەمزی قەزاز و یەکەم سینەمای
سلێمانیسلێمانی
نووسینی:
حەسەن فەلاححەسەن فەلاح
ڕەمزی محێدین قەزاز، ناسراو بە ڕەمزی قەزاز، ساڵی
1917 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکێک بووە لە دیارترین ئەو کەسایەتییانەی پاڵنەر بووە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی و برەودان بە هونەر.
ڕەمزی قەزاز وەکوو مامۆستا کاری کردووە، گرنگیی بە جیهانی منداڵان داوە لە بواری نووسین و ڕۆشنبیرییدا، هاوکات لەگەڵ کەسایەتییەکانی وەکوو
عەبدوڵڵا گۆرانعەبدوڵڵا گۆران و
ڕەفیق چالاکڕەفیق چالاک، ڕووی لە فەڵەستین کردووە بە مەبەستی بەڕێوەبەردنی ڕادیۆی کوردی شاری یافا.
ساڵی 1942، هاوشانی عومەر قەزازی برای، بیر لە برەودان و بەرەوپێشبردنی هونەر دەکاتەوە لە شاری سلێمانی، بەم مەبەستەش، یەکەم ئامێری نیشاندانی فیلمی سینەمایی دەهێنن بۆ شارەکە و سینەمای سەڵاحەدین دادەمەزرێنن، یەکەم فیلمیش کە نمایشیان کردووە، فیلمی ئەمریکی گەڕانەوەی فرانک جەیمس بووە لە دەرهێنانی فریتز لانگ.
هاوتای برەودان بە کەرتی سینەمای شاری سلێمانی، کاری لەسەر نووسینی چەندین پەرتووکی مێژوویی و چیرۆکی منداڵان کردووە، لەوانە:
داستانی دوو پاڵەوانەکە
فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە
گۆڕنەتەڵە
ڕاستی و ئازایی
ڕەمزی قەزاز، ئەیلوولی 1973، لە تەمەنی 56 ساڵییدا کۆچی دوایی کردووە.
[1]