زانکۆی پۆلیتەکنیکی #هەولێر# وەک یەکەمین دامەزراوەی ئەکادیمی تەکنیکی لە هەولێر لە ساڵی 1996 دامەزراوە، ئەو کات لەژێر ناوی ( دەستەی پەیمانگە تەکنیکییەکان) بووە و دواتر لەگەڵ کردنەوەی کۆلێژی تەکنیکی ناوەکەی گۆڕدا بۆ (دەستەی خوێندنی تەکنیکی)، لە ساڵی 2012 دەستەی خوێندنی تەکنیکی کرا بەزانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، کە سێ کۆلێژ و هەشت پەیمانگە لەخۆ دەگرێت. زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ناوەندێکی زانستی ئەکادیمی حکومی قازانجنەویستە، ئامانجی پێگەیاندنی کادری تەکنیکی ناوەندییە لە پسپۆڕیە جیاوازەکاندا. هەروەها بڕوانامەی دبلۆم، بەکالۆریۆس، ماستەر و دبلۆمی باڵا پێشکەش دەکات.
$کۆلێژەکان$
کۆلێژی تەکنیکیی ئەندازیاریی ھەولێر
کۆلێژی تەکنیکیی تەندروستی و پزیشکیی ھەولێر
کۆلێژی تەکنیکیی کارگێڕیی ھەولێر
کۆلێژی تەکنۆلۆژیای ھەولێر
کۆلێژی تەکنیکیی #شەقڵاوە#
کۆلێژی تەکنیکیی #سۆران#
$پەیمانگاکان$
پەیمانگای تەکنیکیی پزیشکی ھەولێر
پەیمانگای تەکنیکیی #خەبات#
پەیمانگای تەکنیکیی کارگێڕی ھەولێر
پەیمانگای تەکنیکیی #کۆیە#
پەیمانگای تەکنیکیی #چۆمان#[1][2]