کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,123
وێنە
  124,410
پەرتووک PDF
  22,121
فایلی پەیوەندیدار
  126,463
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,180
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,041
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,019
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,692
کورتەباس 
22,210
شەهیدان 
12,030
کۆمەڵکوژی 
11,391
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   تێکڕا 
274,973
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
عەلی کەمال - عەلی کەمال بەگ
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook1
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
عەلی کەمال
عەلی کەمال
ناو: عەلی
نازناو: عەلی کەمال
ناوی باوک: عەبدولڕەحمان
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #02-12-1900#
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #31-07-1998#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: لەندەن
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی عەلی کوڕی عەبدولڕەحمان کوڕی حاجی قادر کوڕی وەهاب کوڕی قاسم ئاغایە بە (عەلی کەمال) ناسراوە و (کەمال) نازناوی بووە.
لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری #سلێمانی# لەدایک بووە.
خوێندنی سەربازیی لە سلێمانی و #بەغدا# و ئەستەنبوڵ تەواوکردووە و وەک ئەفسەر لە سوپای عوسمانی خزمەتی کردووە.
لە کۆتاییەکانی ساڵی 1920دا کە فیرقەکەیان لە شاری #ئورفە#ی باکووری کوردستان بووە، بەتۆمەتی پشتیووانی لە جووڵانەوەی کورد بۆ ماوەی سێ‌ مانگ دەستگیر کراوە.
لە #12-02 1922# لە تورکیا هەڵهاتووە و لە ڕێی #شنگال#ەوە گەڕاوەتەوە ئێراق.
(عەلی کەمال) وەک بەڕێوەبەری پۆلیس و قائیمقام لە شارەکانی کوردستان‌ و ئێراق خزمەتی کردووە و وەک ئەندامی پەڕڵەمان و نوێنەری شاری سلێمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق لە ماوەی ساڵانی 1935 تا 1958 پێنج خول بە ئەندامی پەڕڵەمان و وەک نوێنەری سلێمانی هەڵبژێردراوە و خزمەتی کردووە‌.
لە پەڕڵەمان ئەندامێکی چالاک بووە و بەرگری لە مافەکانی گەلی کوردستان کردووە و بە هەوڵی ئەو، بودجەی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکانی کوردستان زیاد کراوە و ڕۆڵی سەرەکی بینیوە کە یاسای زمانە ناوچەییەکان هەڵنەوەشێنرێتەوە هاوکات، بەهۆی هەڵویستە نیشتمانییەکانی لە ساڵانی 1962-1965 لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو سەردەمەوە دەستگیر کراوە.
(عەلی کەمال) سەرباری ئەو کار و خزمەتانەی خرانەڕوو، زۆر بایەخی بە بواری ڕۆشنبیری داوە‌ و پشتیووانی و کۆمەکی کار و پڕۆژە کولتوورییەکانی کردووە.
لە #26-01-1942# تا ساڵی 1949 هەموو خەرجییەکی دەرکردنی گۆڤاری گەلاوێژی لەئەستۆ گرتووە و هۆکاری سەرەکی بەردەوامی ئەو گۆڤارە بووە لە ڕووی داراییەوە.
لە هەمانکاتدا عەلی کەمال نووسەر بووە و لە سەرەتای ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا، وتاری بۆ پشتیووانی شۆڕشی کوردستان لەرۆژنامە عەرەبییەکانی وڵاتی لوبناندا بڵاوکردووەتەوە هەروەها دوو پەرتووکی چاپکراوی هەیە ئەوانیش یەکەمیان ڕەخنە و شیکردنەوەی پەرتووکی (جووڵانەوەی نەتەوەیی کورد)ی ئەدمۆن غەریبە کە ساڵ‌ و شوێنی چاپی دیار نییە و دووەمیان یاداشتەکانییەتی بە ناوی ( یاداشتەکانی عەلی کەمال عەبدولڕەحمان) کە جەمال بابان ئامادەی کردووە و پێشەکی بۆ نووسیوە لە ساڵی 2001 لە بەغدا چاپ کراوە.

$گەڕەکی کەمالیە لە بەغدا$
خوا لێیخۆشبێت (عەلی کەمال) لەو سەردەمەی کە لە بەغدا ژیاوە لە حکومەتی ئەو سەردەمەدا کاری کردووە موڵک و ئەرزی زۆری پێکەوەناوە لە شاری بەغدا، لەو کاتەدا نزیکەی پەنجا دۆنمی موڵکی خۆی (ئیفراز) کردووە چەند خانوویەکی لەسەر درووستکردووە، پارچە زەویەکان و خانووەکانی دابەشکردووە بەسەر هەژارانی ناوچەکەدا و بووە بە گەڕەک بە ناوی ( گەڕەکی کەمالیە) بە ناوی عەلی کەمالەوە لەسەر ڕێی بەعقوبە.

فەیلەسووفی گەورەی گەلەکەمان #پیرەمێرد# ی نەمر لەبارەی (عەلی کەمال) و فەرموویەتی:
عەلی کەمالی ئاوڕەحمان
ئەتسپێرین بە قورئان
یاری فەقیر و ھەژار
تۆ بۆمان کەوتویتەکار
دەسکەگوڵی کوردانی
بۆیە بۆنخۆش و جوانی

ناوی عەلی کەمال زیاتر وەک کەسایەتییەکی خێرخواز لەخەیاڵدانی خەڵکی شاری سلێمانیدا بەرجەستە بووە، بەڵام جگە‌ لە کاری خێرخوازی لە زۆر بوار و کایەی تردا خزمەتی وڵاتەکەی کردووە.
(عەلی کەمال بەگ) کەسایەتییەکی گەورەی سەربازی و پەڕڵەمانی و ڕووناکبیری کوردستان‌ و ئێراق بووە.
بایەخێکی زۆری بەکاری خێرخوازی داوە و لەو بوارەدا چەند مزگەوت‌ و نەخۆشخانە‌یەکی لەسەر ئەرکی خۆی لە شاری سلێمانی درووستکردووە و یارمەتیی خوێندکاران‌ و هەژارانی داوە.
ناوبراو وەسێتی کردبوو لە دوای مردنی یەک لەسەر سێی موڵکەکانی بۆ ھاوکاری خوێندکاران خەرج بکرێت و وەسێتەکەشی جێبەجێ کرا.
(عەلی کەمال) ساڵەکانی کۆتایی ژیانی لە شاری لەندەن بەسەر بردووە و هەر لەوێ‌ لە شەوی #31-07-1998# کۆچی دوایی کردووە و لەسەر ڕاسپاردەی خۆی تەرمەکەی هێنراوەتەوە بۆ شاری سلێمانی و لە مزگەوتەکەی خۆی #مزگەوتی عەلی کەمال# بەخاک سپێردراوە.[1]
ئەم بابەتە 803 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 10
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 02-12-1900
ڕۆژی کۆچی دوایی: 31-07-1998 (98 ساڵ)
جۆری کەس: ناسراو
جۆری کەس: خێرخواز
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
شار و شارۆچکەکان (نیشتەجێبوون): سلێمانی
شار و شارۆچکەکان (نیشتەجێبوون): بەغدا
شارەزایی لە زمان: عەرەبی
شارەزایی لە زمان: کرمانجیی ناوەڕاست
شوێنی نیشتەنی: کوردستان
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
هۆکاری گیان لەدەستدان: مەرگی سروشتی و نەخۆشی
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (نیشتەجێبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): دەرەوە
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( کشمیر کەریم )ەوە لە: 04-11-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-11-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 14-12-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 803 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.115 KB 04-11-2024 کشمیر کەریمک.ک.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.344 چرکە!