ناو: محەمەد
نازناو: مەلا سەعید
ناوی باوک: سەعید
ساڵی لەدایکبوون: 1957
شوێنی لەدایکبوون:
دێرێدێرێ
ژیاننامە
محەمەد سەعید عەزیز ناسراوە بە (مامۆستا مەلا سەعید) ساڵی
1957 لەدایکبووە لە گوندی دێرێ.
مامۆستا لەلای باوکی ڕەحمەتی ئەخوێنێت و قورئانی پیرۆز خەتم دەکات ساڵی 1965.
لە فەقێیەتییەوە دەست پێ دەکات لە گوندی ڕەشەکانی، لە گوندەکانی
شارباژێڕشارباژێڕ لە گوندی (ڕەشەکانی، گۆڕەدێم و شارۆچکەی
ماوەتماوەت)
پاشانیش دێتە
سلێمانیسلێمانی بۆ
مزگەوتی مەڵکەندیمزگەوتی مەڵکەندی، دواتر دەچێتە مزگەوتی خوم خانە.
ساڵی
1970 دەچێتە شارەدێی بەرزنجە بۆ خوێندن پاشان دەگەڕێتەوە بۆ ماوەت دواتر دەچێت بۆ
گەڵاڵەگەڵاڵەی
شینکایەتیشینکایەتی و
سەفرەسەفرە دواتر بۆ تاقی کردنەوە دەچێتە
بیارەبیارە دەرەچێت دوای ئەوە دێتەوە بۆ ماوەت لە ساڵی
1976 ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرێت لە خانەقای مەولانا خالید لەسەر دەستی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا چروستانی.
هەموو عیلمەکانی (نەحو، سەرف، بەلاغە، تەفسیر، حدیس، اسول حدیس، شرع، عیلمى فەلەک، عیلمی عەقائید)ی خوێندووە.
دەچێتە سەربازی تاوەکوو ساڵی
1984 لای مامۆستای هێڵیب لە
مزگەوتی گەورەمزگەوتی گەورە دەست دەکاتەوە بە خوێندن.
ساڵی
1985 بەرەسمی دادەمەزرێت و دەبێتە ئیمامی
مزگەوتی عەلی کەمالمزگەوتی عەلی کەمال، ساڵی
2000 پەیمانگای پێگەیاندنی وتاربێژی تەواو دەکات و دبلۆم دێنێت.
مامۆستا بێ گوێ دانە تەمەن و زەمەن بەردەوام دەبێت لە خوێندن لە ساڵی
2004 بەکالۆریۆس دێنێت لە زانکۆی
بەغدابەغدا لە هەمان ساڵدا بەرەسمی دەبێتە خەتیبی مزگەوتی عەلی کەمال لەگەڵ جەنابی مامۆستا (محەمەد نەسروڵڵا) پێکەوە مزگەوتەکە بەڕێوە دەبەن.
مامۆستا مەلا سەعید چەندین پلەی بڕیوە لەناو زانایاندا کۆتا پلەی ئێستایەتی (لێپرسراوی ناوچەی دووی
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانیەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان).
[1]