ناو: عومەر
نازناو: ڕەسوکە
شوێنی لەدایکبوون: #بێناسە#-#قەڵادزێ#
$ژیاننامە$
عومەر ڕەسوکە ناسراو بە ڕەسوکە لە گوندی بێناسەی سەربە قەڵادزێ لەدایکبووە، یەکێکە لەو کەسانەی خۆشەویستە بە قسەشیرین و خۆشەکانی لەناو خەڵکدا و چەندین ساڵە کاری هونەری (کۆمیدیا) دەکات.
بە وتەی خۆی لە ساڵی 2000 وە کاری هونەری دەکات و کە هەردەم فیلمەکانی بینەرێکی زۆری هەبووە لە ئێستاشدا پێشکەکەشکاری بەرنامەی توربێنە لە کەناڵی دەروازە و بە زمانێکی پەتی کوردی جوان دەدوێت و کە لە ماوەیەکی کەمدا بەرنامەکانی دەنگدانەوەی گەورەی لێکەوتووەتەوە و لەبەرنامەکانیدا لادێ و هەوارەکانی کوردستان بەسەردەکاتەوە زمانی جوانی پشدەر و بیتوێن نوێ دەکاتەوە....[1]