خەڵات کردنی باشترین یاریزانانی قۆناغی شانزەی خولی لاوانی یانەکانی ئێراق بەردەوام بوو دوایی کۆتاهاتنی یاری نێوان لاوانی یانەکانی پێشمەرگە و حدود لە جەولەی سێیەمی ئەو قۆناغەدا و بەهۆی پیشان دانی ئاستە بەرزەکەی لیژنەی هەڵسەنگاندن لە یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق #بڕیار عەدنان# ی بەرگریکاری تیمی لاوانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەیسلێمانی# دیاری کرد کە توانی لەو یارییەدا ئاستێکی بەرز پیشان بدات و ببێتە بەربەست بۆ هێرشە یەک لە دوای یەکەکانی یاریزانانی لاوانی یانەی حدود.
ئەمە و دوایی کۆتاهاتنی ئەو یارییە، جەعفەر تۆفیق ڕاهێنەری دێرینی تۆپی پێی شاری #سلێمانی# کە خزمەتێکی بەرچاوی لە یانەی پێشمەرگە هەبووە و لە ئێستادا 2024 لە وڵاتی تاراوگە ژیان دەکات خەڵاتی بڕیار عەدنان ی یاریزانی لاوی تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی کرد.
دوای وەرگرتنی خەڵاتەکەی، بڕیار عەدنان خۆشحاڵی خۆی پیشان دا کە توانیویەتی بە ئاستێکی بەرز لەو یارییەدا ببینرێت و هیواشی خواست لەگەڵ هاوڕێکانی جامی یەکەمی خولی لاوانی ئێراق بەدەست بهێنن.[1]