ناونیشانی بابەت: دەستنووس و نامەی شاعیر و پێشمەرگەیەک بەر لەسێدارەدانی
ئامادەکردنی: #محەمەد هەسنانی#
گوڵدانی شیعر، یەکێکە لە دیوانەکانی #شەهید مەلا عەلی#، بەهۆی هەستی نیشتمانپەروەری، لە کونجی زیندان چەندین شیعری نیشتمانیی نووسیوە و لە ڕێگەی هاوڕێ و زیندانییانەوە، شیعرەکانی ڕەوانەی دەرەوەی زیندان کردوون.
بەر لەسێدارەدانی نامەیەکی دەستنووسی خۆی لە ڕێگەی یەکێک لە هاوڕێ بەندکراوەکانی بۆ باوک و کەس و کارەکەی ناردووە.
شەهید حوسێن مەولوود ئەحمەد ناسراو بە مەلا عەلی، لە ساڵی 1953 لە گوندی بەربەردی سنووری #شارباژێڕ# لەدایک بووە، دوای تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی، لە ساڵی 1972 دەچێتە بەشی ئاداب کوردی زانکۆی #سلێمانی#، تا قۆناغی دووەم بەردەوام دەبێت لە خوێندنی زانکۆ، بەڵام بەهۆی بوونی پەیوەندیی بە شۆڕش و پێشمەرگە، لەلایەن ڕژێمی ئەوسای حکوومەتی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت و بەمەش ڕوو لە شاخ دەکات، لە ناوچەی #سوورداش# لەگەڵ هاوڕێیەکی بە برینداری لەلایەن ڕژێمی بەعسی لەناوچوو دەستگیر دەکرێن، دوای زیندان و ئەشکەنجەدان، لە دادگای کەرکووک بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت و شەوی 22 /23ی 1972 لە #موسڵ# لەسێدارە دەدرێت.
گوڵدانی شیعر، یەکێکە لە دیوانەکانی شەهید مەلا عەلی، هەروەها چەندین شیعری دیکەی نووسیوە، شاعیر بەهۆی هەستی نیشتمانپەروەری، لە کونجی زیندانەوە چەندین شیعری نیشتیمانی نووسیوە و لە ڕێگەی هاوڕێ و زیندانییانەوە شیعرەکانی ڕەوانەی دەرەوەی زیندان کردوون.
$دوانامەی بەر لەسێدارەدانی:$
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان.. خزمان، براکانم، دایک و خوشکەکانم، باوکە گیان.. داواکارم لە یەزدانی مەزن، کەوا خوا سەبووریتان بدا.
باوکە گیان.. زۆر بەداخەوە کەوا لە سەرەمەرگا نەمبینیت، کەوا سەر و ڕیشە سپییە پڕغەمەکەت ماچ بکەم.
برایانم.. تکام وایە، کە گوێڕایەڵی قسەی دایک و خاڵ و مام و باوکم بن و بە هیچ جۆرێک لە قسەی باوکم دەرنەچن. هاوڕێیانی شیرینم.. غازی فازڵ دێت بۆ لاتان، هەروا بزانن من هاتوومەتەوە، ئیتر بە خواتان دەسپێرم.
حوسێن مەولوود .. ژێر پەتی سێدارەی مووسڵ، بەشی خنکان، شەوی 22/ 23ی 7ی 1979 کاتژمێر (11:15) خولەکە و چاوەڕێی خنکانم. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=