ناو: ڕەشید
ناوی باوک: عەلی محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1920
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #11-09-1998#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$
ڕەشید مەلا عەلی مەلا محەمەد، ساڵی 1920 لە گەڕەکی سەرکارێزی سلێمانی لەدایکبووە. بە منداڵی خراوەتە حوجرەی شێخ سەعید لەبەرخانەقا، شێخ سەعید مامۆستای قوتابخانەیش بووە. فەتاح شاڵی و شێخ ئەبووبەکر ھەوری لە حوجرە لەگەڵی بوون. پاشان لە پۆلی پێنجەمی سەرەتایی لە قوتابخانەی فەیسەڵییە قبووڵکراوە.
لە پۆلی شەشەمدا یەکەمی سلێمانی بووە و چووەتە خانەی دێھاتیی مامۆستایان (دار المعلمین الریفیة) لە ناوچەی (ڕۆستەمییە)ی بەغدا. ساڵی 1941 ئەو قۆناغەی بڕیوە. پاشان بڕوانامەی قۆناغی ناوەندیشی بەدەستھێناوە.
ساڵی 1942 ڕێکخراوێکی نھێنیی لەگەڵ کەسانی وەک ناھیدەی شێخ سەلام و جەمالی حەمە سەعید خەیات و نەعیمە ئەحمەد و محەمەدی سەیید غەفوور و ڕەئووف مەعرووف و زەکییە بابان، بە ناوی (برووسکە) دامەزراندووە، کە ئامانجی بەرزکردنەوەی پایەی کوردایەتی و بەرھەڵستیی ئینگلیز و بەدی ھێنانی مافی وەک بە کوردی خوێندن بووە.
دوای هەڵواشندنەوەی ڕێکخراوەی برووسکە چووەتە ناو حیزبی ھیوا.
ساڵی 1944 ڕێکخراوی نھێنیی (ھاوار)ی پێکھێناوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی حکومەت، گۆڤاری دەستنووسی پشکۆیشی بە ناویەوە بڵاوکردووەتەوە. سەرەتای دامەزرانی (پارتی دیموکراتی کورد)یش بووەتە ئەندامی. ئەندامێکی چالاکی (#یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان#)یش بووە. عەرەبی و فارسیشی زانیوە. بەشداری کۆنگرەکانی مامۆستایانی #شەقڵاوە# و #بەغدا# بووە و دەستی لە وەرگێڕانی زۆر پەرتووکی خوێندنی قوتابخانەدا ھەبووە. ئەدەب دۆست بووە و دەستی شیعر نووسینیشی ھەبووە، بە تایبەت شیعری کۆن و پەروەردەیی و نیشتمانی. نووسینی ھەر لە گەلاوێژدا بینراوە.
#19-09-1942# تا ساڵی 1944 مامۆستای قوتابخانەی گۆیژەی کوڕان بووە بە مووچەی شەش دینار.
#01-01-1944# تا #26-10-1944# مامۆستای قوتابخانەی بەرزنجە بووە، دواتر بەپێی فەرمانی کارگێڕیی ژمارە 3700ی #19-10-1944# بەڕێوەبەرێتیی مەعاریفی لیوای سلێمانی، خۆی دەستی لە وەزیفە کێشاوەتەوە.
#15-11-1944# دامەزراوەتەوە و تا #09-12-1944# مامۆستای قوتابخانەی سوورداش بووە.
ساڵی 1945 مامۆستای قوتابخانەی بەکرەجۆ بە مووچەی هەشت دینار.
#15-09-1946# مامۆستای قوتابخانەی خالیدییە.
#17-11-1946# دەستی لە وەزیفە پێ کێشراوەتەوە و لە #02-12-1946# بەپێی فەرمانی وەزاریی ژمارە 29058 لە #26-11-1946#ی وەزارەتی مەعاریف-لە وەزیفە دەرکراوە، لەبەر پەیوەندیی بە کۆمەڵەی (ژ. ک)ەوە.
#03-09-1947# بە فەرمانی ئیداریی ژمارە 5050ی 17-11-1946ی مەعاریفی سلێمانی، جارێکی دیکە دامەزراوەتەوە بە مامۆستای قوتابخانەی سوورداش.
#01-09-1948# گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی غازی.
#28-10-1952# گواستراوەتەوە قوتابخانەی پیرەمەگروون.
#01-10-1954# تا #01-06-1958# مامۆستای قوتابخانەی خالیدییە بووە.
#04-12-1958# تا #05-02-1959# بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئەیووبییە بووە، #05-02-1960# تا #06-08-1966# بەڕێوەبەری ھەمان قوتابخانە بووە، پاش 17 ساڵ وەزیفە لە قوتابخانەی ئەیووبییە، لە 1973 خانەنشین بووە.
ڕەشید مەلا عەلی لە ژیانی مامۆستاییدا 11 سوپاسنامە و ڕێزلێنانی وەرگرتووە.
ڕۆژی 11-09-1998 کۆچی دواییی کردووە. [1]
ئامادەکردنی: گێلاس کەریم، ڕێبوار حەمەوەیس