ناونیشانی بابەت: بەرنامەی تازەی پەروەردە بۆ قوتابخانەکان و ڕازی نەبوون و قبووڵنەکردنی مامۆستا بۆ ئەم هەنگاوە
ناوی نووسەر: #لەیلا بەرزنجی#
هەر بەرنامە و ئامادەکاریەک بکرێت بۆ پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن، دوچاری کۆمەڵێک ڕەخنە دەبێتەوە بە تایبەتیی ئێستا، چونکە بەشێکی زۆری کۆمەڵگە هەمیشە پێچەوانەی بڕیارەکانن بەبێ ئەوەی زانیارییان هەبێت و، ئەگەر هەشبێت وەک پێویست نییە. بە جۆرێک ناڕەزایی دەردەبڕن کە خۆشیان نازانن بۆچی ئەو بڕیارەیان قبووڵ نییە و ڕەتی دەکەنەوە باشترە بڵێم کە وا ڕاهاتون هەرچی بوترێ ئەوان دژەکەی دەڵێن؛ لێرەدا دەمەوێت باس لە مامۆستای دڵنیایی جۆری بکەم کە لەناو مامۆستای قوتابخانەکان هەڵدەبژێرێت بۆ کۆمەڵێک ئەرک کە لە بەرانبەردا 4 بەشە وانەی لێ کەم دەبێتەوە، بەراورد بە وانەی پێشووی ئەمەش لە بەرانبەر ئەو کارانەیە کە مامۆستای دڵنیایی جۆری پێی هەڵدەستێت و ئامادەکاری و کۆکردنەوی بەڵگە دەکات دەربارەی یەکە بە یەکەی ئەندامانی ناو پڕۆسەکە و، دانان و دیاریکردنی ئەو مامۆستایە لەناو ناوەندەکانی خوێندن بە کۆدەنگی سەرجەم مامۆستایانی ئامادەبوی ناو کۆنفرانسە پەروەردەییە درووست بووە کە تەواوی ئەندامان و سەرپەرشتیاران دەنگیان پێداوە و و پەسەندیان کەواتە ئەم بەرنامەیە هەر لە خۆیەوە درووست نەبووە بە دڵنیاییەوە دوای بڕیارێکی سەخت و کۆکراوە ئەمەی لێ بەرهەم هاتووە کە بەشێکی زۆری کۆمەڵگە پێچەوانەی ئەم کارەن.
لێرەدا بە دوو شێوە باس لە مامۆستای دڵنیایی جۆری دەکەین ئەویش لایەنی باشی و خراپی هەیە کە دەتوانرێ گۆڕانکاری تێدا بکرێت و باشیەکانیش باشتر بیکەین.
سەرەتا باس لەو لایەنە دەکەین کە دەوترێت لایەنی نێگەتیف و نەرێ ئەویش ئەگەربێتو چاوێک بە پڕۆژە و بڕیارەکەدا بخشێنینەوە ئەوا بۆمان دەردەکەوێت کە بەشێکی زۆری مامۆستایان ئارەزووی خوێندنەوەیان نییە و خۆیان بەدورگرتووە لە خوێندنەوەبۆیە کاتێک مامۆستای دڵنیایی جۆری بەدواداچوون دەکات بۆ کۆکردنەوەی هەگبەی مامۆستا بۆی دەردەکەوێت کە مامۆستا ناتوانێت خاڵی پێویست بەدەست بهێنێت چونکە ئەو کارە لێزانین و بەهرە و سەلیقەی دەوێت ئەمەش بە هەموو مامۆستایەک ناکرێت ئەگەر نەیەوێ. لەگەڵ ئەوەشدا مامۆستایان کۆمەڵێک وێنە بەکار دەهێنن کە زۆرێک لە خێزانەکان لەگەڵ بڵوکردنەوەی وێنەی منداڵەکانیان نین و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کەوا قوتابی نەتوانێ بەشداری بکات لە چالاکییەکانی مامۆستا، تەنیا ئەوانە نەبێت کە ڕازیبوونی ماڵەوەیان هەیە. ڕەنگە زۆرێک لە خێزانەکان ببێتە هۆکارێک بۆ درووستبوونی گرژی و ئاڵۆزی؛ هەروەها مامۆستا هەوڵی زیاتر دەدات بۆ فێربوونی قوتابی نییە بگرە بۆ بەدەستهێنانی نمرەی گونجاوە
لایەنی دووەم کە بە لایەنی پۆزەتیف و ئەرێنی ناوی دەبەین ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە مامۆستای لەم دامەزراوەیەدا کە ئەو کارانە دەکات بێ گۆێدان لایەنی بەرانبەر بگرە هەموو هەوڵی خۆی دەدات هەتا قوتابییەکانی بەباشترین شێوە فێر ببن.
مامۆستا پێویستە ئەو ئەرکەی لەسەر شانییەتی جێبەجێی بکات ئەویش لە دوو تەوەری سەرەکی خۆی دەبینێتەوە؛ لایەنی پەروەردەیی و لایەنی فێرکردن.
لە سەرەتاکانی تەمەنی منداڵەکە لە باخچەی ساوایاندا، پێویستە مامۆستا بەردەوام لەگەڵ منداڵەکان بێت و لێیان نزیک بێت هەتا بتوانێت ئەو کاتانەی لە قوتابخانەیە چێژ ببینێت و لەگەڵ ئەوەشدا پەروەردە بکرێت بە جۆرێک کاربکرێت لەسەر چۆنێتی درووستکردنی منداڵێکی درووست و بەهێز بۆ کۆمەڵگە ئەمەش بە پێدانی ڕێنمایی و لەگەڵ بوون بۆی درووست دەبێت کە شتەکانی دەوروبەر لەیەک جیا بکاتەوە و، خۆی نەکاتە نیشانەی کەسانی تر و بەکاری بهێنن بۆ ئەوەی دەیانەوێت بۆیە پێویستە لەسەر مامۆستا بەم کارە هەڵبستێ و لە ڕێگای دڵنیایی جۆریەوە ڕاپۆرتی خۆی بدات بە سەرووتر بەمەش توانای مامۆستایان و تەرخانکردنی کاتیان بۆ منداڵەکان ئەم بەڵگەیە ڕوون دەکەنەوە سەبارەت بەلایەنی پەروەردەیی، پێویستە مامۆستا ڕۆژانە چەند خولەکێک لە وانەکەی تەرخان بکات بۆ ئامۆژگاریکردنی قوتابییەکان و ئاڕاستەکردنیان بەشێوەیەکی ڕێکوپێک بۆ کاری باش و ڕەوشت بەرزی. پاکڕاگرتنی خۆیانو شوێنەکەیان هەروەها کەلو ەلەکانی قوتابخانە چونکە هەرئەم هەنگاوە دەریدەخات ئایە منداڵ یاخود قوتابی چۆن کاتەکانی دابەش دەکات.
لەلایەنی فێربوون مامۆستا بە توانا و لێهاتووی و ئامادەکاریەکانی بۆ پڕۆسەکەی ئەوەمان پێ دەڵێت هەتا چەندە قوتابی ئاسوودەیە لە قوتابخانە یاخود هەتا چەندە قوتابی توانیویەتی لەگەڵ مامۆستا هاوڕێیانە بدوێ یاخود هاوڕێیانە مامەڵە بکات ئایا مامۆستا دیواری ترس و شەرمی ڕووخاندوە؛ لە جێگای چی بۆ قوتابی بنیادناوە پردی پەیوەندی نێوان پڕۆگرام و قوتابی و ئەوەی لە پەرتووکەکە هاتووە لەگەڵ هەندێک زانیاری زیاتر بیگەینێتە قوتابییان بەو شێوازەی کە پێی باشە و ڕاستە.
ئەگەر مامۆستای بەڕێز ئەو دوو ئەرکەی جێبەجێکرد، ئەوا ئەرکی سەرشانی خۆی جێبەجێکرووە، چونکە ئەرکەکەی خۆی بە جێگەیاندووە و ئەوەش پەیامی سەرەکی پەروەردەییە.
ئەوەی ڕاستییە لەپێستادا بەرنامە و کارەکانی وەزارەتی پەروەردە زۆربووە بە جۆرێک کەسانی ئەکادیمی و کەسانی بەرپرس لەم پڕۆگراوە لەگەڵ کارەکانی وەزارەتی پەروەردە نین هەرچەندە دورو نزیک کارێگەری هەیە لەسەر خودی پڕۆسەکە بە لایەنی باشی و بەلایەنی خراپی.
بەشێکی زۆری پەروەردەکاراو قوتابخانەکان ناوی دەبەن بە بێسەروبەری بە تەواو نەبوو، هەرچەندە بەشێکی کەمی مامۆستایان ئاواتیان گۆڕین و بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن؛ چاوی هەموو مامۆستاکان لەسەر دنیای تازە و گۆڕانکاری وڵاتەکانە بۆ بەرەوپێشچوون و بەرەوپێشبردنی پەروەردە لەگەڵ هەموو ئەوانەش کەچی ئەوەی جێگای هەڵوێستە لەسەرکردنە بۆچی مامۆستایان نایانەوێت گۆڕانکاری لە خۆیاندا بکەن بۆچی دەبێت بەیەک شێواز لەقاڵب بدرێن، کێن ئەوانەی بەشداری لە بەرەوپێشچونی پەروەردە دەکەن ئایا ئەم بڕیارە لایەنە باش و خراپەکانی چین؟ لێرەدا دەمەوێت دەسپێک تیشک بخەمەسەر چۆنێتی کارەکە و بەدواداچونەکانی مامۆستای دڵنیایی جۆریە کە دەبێت تەواو ئامادە بێت بۆئەم ئەرکە، وەک لە بڵاوکراوەکەی وەزارەتی پەروەرەدە ئاماژەیان پێ داوە کە دەبێت مامۆستای ڕاسپێراو بۆ ئەم کارە هەفتانە چوار بەشە وانەی کەمتر بێت بەراورد بە مامۆستاکانی تری قوتابخانە ئەمەش مانای ئەوەیە کە وا مامۆستای دڵنیایی جۆری تەواوی زانیارییەکانی یەکە بە یەکەی مامۆستایان کۆ بکاتەوە هەتا بتوانێت توانستەکانی مامۆستا دەربخات بۆ ئەرکەکەی، ئەمەش هۆکارێکە بۆ مامۆستا هەتا گرنگی زیاتر بە توانا و شارەزاییەکانی خۆی بدا و لە هەمانکاتدا جووڵە و خۆشی و چێژێک بە وانەکە دەبەخشێت کە قوتابی زوتر و زیاتر لەوانەکە و بابەتەکانی خوێندن دەگات، هەرئەمەش هۆکارێکە بۆ لێکنزیککردنەوەی قوتابی بۆ قوتابی و، قوتابی بۆ مامۆستا و هەروەها وا دەکات کە قوتابی بتوانێت بیروبۆچونی خۆی دەرببڕێ، کاتێک مامۆستا کاتێک زەمینێکی وادەڕەخسێنێت بۆ قوتابی.
مامۆستا لەلایەن مامۆستای هاوڕێ هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت و لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی پەروەردە کۆمەڵک خاڵی دیاری کردووە کە قوتابییان دەبێت کار بکات بۆ بەرەوپێشچوونی ئەم پڕۆسەیە و، هیوامان زۆرە. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕینووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=