کەس بەگلەیی نامرێت
وتراویشە: کەس لە خۆشیان نامرێت، گلەیی و گازاندە و وردە فسکەفسک و قسەوقسەڵۆک هەر هەیە و هەبووە و نابڕێتەوە، ئەوەش دەبێتە مایەی نیگەرانی و دڵتەنگی و ئاژاوە، بە مەبەستی کەمکردنەوەی کێشە و گرژی و ناخۆشی نێوان دوو کەس کە دەبرێنەوە سەر خەبەروباسان دەوترێت: کەس بەگلەیی نامرێت.
[1]