شەیتانی بەشەری بەشەره
وتراویشە: کەس شەیتانی بەچاوی خۆی نەدیتییە، شەیتان: ئەهریمەن، خوای شەڕ، ئیبلیس لە ئایینی ئیسلامدا، بەگوێرەی ئایینە ئاسمانی و خوداییەکان یان ئەو ئایینانەی کە مرۆڤ خۆی دایهێناوە، شەیتان ئەو بوونەوەرەیە کە کاری بەدکاری و شەڕانگێزی و شومی و ئاشوب و ئاژاوە و کوشت و کوشتار و خەڵک لە خشتەبردن و مامەڵەی لەسەر بنەمای فرت و فێڵدا دەڕوات، لەبەر ئەوەی شەیتان بوونەوەرێکی غەیب و پەنهان و ون و نەبینراوە و بەرجەستە نییە، مرۆڤ گەیشتووە بەو بڕوایەی مرۆڤەکان خۆیان کاری نابەجێ و بەدی دەکەن و دەبنە مایەی زەحمەتی و نیگەرانی بۆ یەکتری نەوەکوو شەیتان بۆیە وتراوە:شەیتانی بەشەری بەشەرە. [1]