کەس گاجووتی نەداوە بە بزن
بزن: ئاژەڵێکی بێ گۆشتی کەم شیری لەڕ و لاوازی نا ئابووریییە و لە ناوچە چیاییەکاندا بەخێودەکرێت، گاجووت ئەو گۆلکە نێرەی تەمەنی دەبێتە سێ ساڵان ئیتر دەبێتە گا و چەندین ئیدیۆمی لە ستایشیدا هاتووە وەکوو: #جۆتە گایەکی دەینێ#، گایەک و جگەرەیەکی پێ وەکوو یەکە، خەسوویەکی چاک جۆتە گایەکی دەهێنێت و ...تاد، گاش بۆ جووت نیر و کۆپەرانی دەخرێتە سەر مل و هەوجاڕی پێ ڕادەکێشرێت و جووتی زەوی پێ دەکرێت، باری پێ دەگوێزرێتەوە و جگە لەمە کاراکتەری سەرەکیی و هەڵسووڕێنەری کاروباری ناو کێڵگە و جوتیاران بووە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک شتێکی گرانبەها بدات بە شتێکی هەرزان و بێ نرخ بەتەوسەوە کوردەواری وتویەتی: کەس گاجووتی نەداوە بە بزن.[1]