جۆتە گایەکی دەینێ
لەبەر ئەوەی گا لە کوردەوارییدا هەموو کاروبارەکانی ناو کێڵگە و جوتیارانی پێ ڕاییکراوە وەکوو: جووتکردن، گێرەکردن، بارەبەری بۆ ئاش و بازاڕ و سەرچاڵان و ڕاکێشانی بەردی ئاش و دەولکی نعوور و ...تاد، بۆیە ئەگەر شتێک بەنرخ و گرانبەها بێت لە کوردەوارییدا لە سنووری #کۆیە# وتراوە: جۆتە گایەکی دەینێ.[1]