کەس لە ئاسمان بۆی نابارێ
وتراویشە: ئەوەی کار نەکات ناخوات یان دەستی ماندوو لەسەر سکی تێرە، هەموو مرۆڤێک بەری ڕەنج و ماندووبوونی خۆی دەدورێتەوە و هەڵدەگرێتەوه، کەس لە خوت و خۆڕایی و لەو گۆڕەی یان لە ئاسمانەوە شتی بۆ پەیدا نابێت، هەر دەبێت کۆشش و هەوڵی بۆ بدرێت بۆیە وتراوە: کەس لە ئاسمان بۆی نابارێ.[1]