کەس هاوڕێی بارکەتوو نییه
دەوترێت: ئەگەر بەدوای هاوڕێی بێگەرد بگەڕێی بێ هاوڕێ دەمێنیتەوە، بارکەوتوو: لە کۆندا بە گا و ئێستر و بارگیر و گوێدرێژەکان بارەکان دەگوازرانەوە، ئەگەر لە ڕێگادا بارەکە خوار و لابار بووایە ناگەیشتەوە هەوار و دەکەوت، ئەو کەسەی وڵاغەکەی لێ خوڕییووە پێی وتراوە: بارکەوتوو، ئەگەر کەسێک دەوڵەمەند بێت و هەژار بکەوێت، سەرکار بێت و لەسەر کارەکەی لابدرێت هەردووکیان بارکەوتوو ئەژمار دەکرێن و زووتر بەهۆی سامان و کارەکەیانەوە خەڵکی لێیان نزیکدەبوونەوە و هاوڕێیان زۆر دەبوو، بەڵام لە هەژاری و بارکەوتووییدا کەس نابێتە برادەر و هاوڕێیان بۆیە وتراوە: کەس هاوڕێی بارکەوتوو نییه. [1]