کەسی بەپەلە یان کۆرە یان شەله
وتراویشە: شەیتان پەلەی کرد چاوێکی خۆی کوێر کرد، هەر کەسێک بیەوێت کارێک بەپەلە و خێرا ئەنجام بدات، بینین و بیرکردنەوەی کورت دەهێنێت و هەنگاوەکانی دووچاری هەڵەی دەکات ئینجا بەهۆیەوە یان چاوی لەدەست دەدات یان قاچی دەشکێت بۆیە وتراوە: کەسی بەپەلە یان کۆرە یان شەله. [1]