کەڵەکی نەگرتییە پاشکەڵی بکاتەوە
هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە وتراوە: ڕەمەزانی بەقوونەکی خاوێن نەگرتییە نۆرەی شەشەرانێیە،
مانگامانگا، چێڵ: کاتی ئارەزووی جووتبوون دەکات دەوترێت بەکەڵ هاتووە، کەڵگرتن واتە گایەکە لێی پەڕیووە، پاشکەڵ: مانگا دوای کەڵگرتن بۆ ماوەیەکی کەم دووبارە ئارەزوو بکاتەوە دەوترێت: پاشکەڵی کردەوە وەکوو چۆن بە ئاژەڵی بزنیش دەوترێت: پاش تەگەی کردەوە، ئەوە لە سنووری #هەولێر#ێ بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک کارێک بەتەواوەتی و پوختی نەکات و بیەوێت کارێکی تر بکات بەتەوسەوە پێی دەوترێت: کەڵەکی نەگرتییە پاشکەڵی بکاتەوە. [1]