کوڕی باوکی خۆیەتی
بۆ کچانیش وتراوە: کچی ئەو دایکەیە، بۆ کوڕانیش دەتوانرێت بوترێت: کوڕی ئەو باوکەیە، بەهەمان شێوەی چۆن خاسییەتی دایک و کچ لە یەکترییەوە نزیکن هەندێک جار کوڕ و باوکیش هەمان خوو و خاسڵەت و سیفاتیان هەیە چ بەلایەنی ئەرێنییەوە چ بەلایەنی نەرێنییەوە بۆ ئەمە دەوترێت: کوڕی باوکی خۆیەتی. [1]