لەنێو قوڕگی شێردا و لە دوای ڕکابەرییەکی سەخت لە خولی لاوانی یانەکانی ئێراق دواجار و لەنێو هاندەران و یاریگەکەی دا لاوانی پێشمەرگەی سلێمانی توانیان قەڵغانی وەرزی 2023 -2024ی خولی ئەستێرەکانی ئێراق بەدەست بهێنن.
لەو یارییەدا کە لە کاتژمێر 5:00 ی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە #23-07-2024# و لەسەر یاریگەی فەرماندەیی و بە ئامادەبوونی بەڕێز #شێخ جەعفەر شێخ مستەفا# سەرۆکی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و عەلی جەبار جێگری یەکەمی سەرۆکی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق و بەرپرسانی وەرزشی و هاندەرێکی بەرچاو بەڕێوەچوو دوایی یەکسان بوونی هەردوو تیمی لاوانی پێشمەرگە و زەورا بە گۆڵێک لە کاتی یاسایی یارییەکەدا دواجار کوڕە پێشمەرگە کۆڵنەدەرەکان توانیان بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ و بە لێدانی پەنالتی بردنەوە بەدەست بهێنن و نازناوی خولەکە و قەڵغانی یەکەمی یان هێنایەوە بۆ یانەکەیان و شاری سلێمانی و کوردستان.
لە سەرەتایی نیوەی یەکەمی یارییەکەوە هەردوو تیم بە یەک ئاست بینران و تا لە کۆتاییەکانی ئەو نیوەیەدا و بەهۆی بەرزکردنەوەی کارتی سوور بە ڕوویدا ناوبژیوان یاریزانێکی هێڵی ناوەندی تیمی لاوانی یانەی پێشمەرگەی دوور خستەوە لەگەڵ ئەوەی تیمەکەی پێشمەرگە بە 10 یاریزانەوە یاری کرد بەڵام توانی بەرگری لە تۆڕی گۆڵی گۆڵپارێزەکەی بکات و بە خاوێنی نیوەی یەکەمیان بە کۆتاهێنا.
ئەمە و لە نیوەی دووەم لەگەڵ تۆمارکردنی گۆڵێک لەلایەن یاریزانانی زەوراوە بەڵام پلانە جیاوازەکانی ئەرسەلان جەلالی ڕاهێنەری پێشمەرگە و گۆڕانکارییەکانی توانی سەرکەوتووبێت دوای ئەوەی لە خولەکی 90 ی کۆتایی یارییەکەدا سامی سەعیدی پاڵەوان بە ئاڕاستە کردنی تۆپێک بۆ (بەهێز یوسف) و لێدانێکی هونەری ئەو یاریزانە گۆڵی یەکەم و یەکسان کردنەوەی تیمەکەی پێشمەرگەی تۆمار کرد.
پاش ئەوەی کوڕانی پێشمەرگە ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە و بۆ یەکلاکردنەوەی ئەنجامی کۆتایی ناوبژیوان پەنای بردە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان و پێشمەرگەکان توانیان بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ سەرکەوتن بەدەست بهێنن و نازناوی خولی ئەستێرەکانی ئێراق یان بۆ خۆیان و شاری سلێمانی و هاندەرانیان و تەواوی کوردستان بەدەست هێنا.[1]