کفر بە زار گەورەتر لە در
وتراویشە: عوزر لە قەباحەت گەورەترە، کفر: بەمانای داپۆشینی ڕاستی دێت، ئەوە پەیوەندی بە ئاییندارییەوە هەیە لە ئایینی ئیسلامدا ئەگەر هەر بە دڵ و دەروون لێکدانەوەیەک بکەیت بۆ بابەتێکی غەیبی و خوداوەندی و بڕوای پێ نەهێنیت ئەوا جۆری کفرەکەی جیاوازە وەکوو ئەوەی بە زار و قسە دانی پێدابنێیت و بڵێیت من بڕوام بەو بڕگەیە نییە و ڕاست و درووست نییە، بۆ ئەمە لە سنووری #هەولێر#ێ وتراوە: کفر بەزار گەورەتر لە در. [1]