ئێستە لەو زۆنگاوانەدا
لە خوارەوە
خەم لە قامیش
هەموو ڕۆژی
بە هەزاران سەعاتی خوێن دروست ئەکات
بۆ ئاپوورەی هەژارانێ:
نە دەستیان ماوە تا بیکەنە دەستیان و
نە چاویان ماوە تاکوو سەیریان بکەن و
نە ماڵیشیان ماوە تا هەڵیان بوواسن
ئەو سەعاتە قامیشییانە
لە زۆنگاودا
بە تەوقیتی جەللادەکە
هەر کاتی مەرگ نیشان ئەدەن!
[1]
شاعیر:
شێرکۆ بێکەسشێرکۆ بێکەس
بەرهەم:
مێرگی زام مێرگی هەتاومێرگی زام مێرگی هەتاو
هۆنراوە: سەعاتی قامیش