هەمەوەند و مەترسی پەلاماری #سلێمانی#
لە رۆژنامەی (TELEGRAPH MERTHYR THE)دا، کەلە رۆژی #18-10-1880# دا، بڵاوکراوەتەوە، هاتووە:
لە #بەغدا#وە هەواڵدراوە و بەگوێرەی رۆژنامەیەکی هندیی، کە عەشیرەتی کوردی #هەمەوەند# بەم دواییە پەلاماری شارۆچکەی لارەداغیان داوە و تاڵانیان کردووە. تەنانەت ئەوان هێرشیانکردۆتە سەر سلێمانیش، ئەوان ئیدیعای خاوەندارێتیی ئەو شارە دەکەن. ئەوەیتەنیا رێگەی دەستبەسەرداگرتنی ئەو شارەی لێگرتوون، گەیشتنی هەندێک هێزی نیزامیی بووە. دەوترێ کوردان (مەبەستی
هەمەوەندەکانە/س) ژمارەیان 1000 سوارەیە و هەموویان بە تفەنکی هێنری مارتینییان چەکدارن. بەهۆی ئەو ترسەوە ئەوان خولقاندوویانە، رێگەی هاتوچۆی نێوان بەغدا و #موسڵ# بۆ گەشتکاران ئەستەم بووە.
هاتوچۆی پۆستە و تەتەریش هەروەها وەستاوە. سوارەی ئاڵابێگی پۆلیس رەوانەکراوە، لەگەڵ چەند پەلێکی زەبتییە بۆ هاوکاریی لەسەرکوتکردنی کورداندا. گێرانەوەکانی رابردوو باس لەدابەشبوونی عەشیرەتەکە دەکەن بۆ چوار تیرە، ئەوانە بەهەمووی ئاراستەیەکی والتەکەدا لەپەلاماردان. یەک لەو تیرانە پەلاماری قەرەتەپە و گوندەکانی تری داوە و تاڵانیکردوون. دانەیەکی تریان پەلاماری عەرەبەکانی بەنی تەمینیان داوە لە نزیک روزو 17یان لێ کوشتوون و مەڕ و مێگەلیان داونەتەبەرو بردوویانە. بەمدواییەش ئەفسەرێکی زەبتییە لەلایەن ئەوانەوە کوژراوە لەگەڵ 8 بۆ 10 زەبتەیەی دیکە کە لەگەڵیدا بوون. هەروەها لەموسڵ پاگەندەیەک هەیە کە بەشێک لە سوپای نیزامیی چۆتە پاڵیان. هەمەوەندەکان بەسەربەگۆبەنیی وئازایی ناسراون، ئەوان بەرۆحی سەرکەشیی خیلە چیاییەکانی دیکە گۆشکراون. ئەوان سوارەیەکی لێوەشاوەو بەشێوەیەکی تەواو چەکدار و پڕفیشەکن و لەتەواوی واڵتەکەدا ترس و سامیان هەیە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=