لە درێژەی کار و چالاکییەکانی قوتابخانەکەیان، قوتابخانەی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# چالاکی مەلەوانی بە فێرخوازانی خولی هاوینەی قوتابخانەکەیان ئەنجام دەدەن.
سەبارەت بە ئەنجام دانی ئەو چالاکییەیان (فەرمان محەمەد) سەرپەرشتیاری هونەری قوتابخانەی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، لە وەرزی پشوەکاندا قوتابخانەی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە چەندین فێرخوازی نوێ پەیوەندی پێوە دەکەن کە تیایاندا بە دەیان بەهرەمەند بەدی دەکرێت و چاوەڕوانی داهاتوویەکی پرشنگداریان لێدەکەین، هەروەک ناوبراو وتی، لەم وەرزەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە منداڵان لە تەمەنە جیاوازەکان بەشداریان لە مەشقەکان کردووە و پاڵپشتی دایکان و باوکانیشیان هاندەر بووە تا ئێمە زیاتر و زیاتر گرنگیان پێبدەین.
فەرمان ئەوەشی وت کە تەنیا فێرکردن لە بنەمای پێگەیاندنی قوتابخانەکەیان نییە بەڵکوو پەروەردەکردنە دواتر فێرکردن هەر ئەوەش بووە کە توانیویانە نازناوی ئێراقی پێبگێڕنەوە بۆ شاری #سلێمانی# لەسەر ئاستی بێچووە شێرانی دا.
سەبارەت بە مەشقەکانی قوتابخانەی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە ئەو سەرپەرشتیارە وتی، هەفتانە دوو تا سێ یەکەی مەشقیمان هەیە و لەنێویاندا چالاکی مەلەوانی بە یاریزانانی فێرخواز ئەنجام دەدەین تا سوودی زیاتر بە جەستەیان بگەیەنین چونکە وەرزشی مەلەوانی سوودێکی نەبڕاوەی هەیە.[1]