دڵسۆزان و خەمخۆرانی یانەی پێشمەرگە بۆ بەرز ڕاگرتنی ناوی یانەکەیان شەونخوونی و ماندوو نەناسانە کارەکانیان ئەنجام دەدەن و یەکێک لەو پێشمەرگانەش
وسام محەمەد بازگوسام محەمەد بازگی سەرپەرشتیاری گشتی تیمەکانی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگەیە.
وسام محەمەد لە دایکبووی ساڵی
1979 یەو تەمەنی وەرزشی و یاریکردنی لە یانەی پێشمەرگە بەڕێکردووە و لەپاش وازهێنانیشی وەک یاریزانێکی گۆڵپارێزی تیمی پێشکەوتوانی یانەکە دەستەی کارگێڕی متمانەی سەرپەرشتیاری گشتی تیمەکانی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی پێبەخشی و لە پلانەکانی ئەو ماندوو نەناسەشدا سەرکەوتنی تیمەکانی یانەکەیان بوو لە خولەکانی ئێراق و توانی لەگەڵ هاوکارانی و دەستەی ڕاهێنەرانی بە ئامانج و خەونەکانی بگات.
ئەمە و لە پای ئەو دڵسۆزی و وەفا بەردەوامانەی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە
07-08-202407-08-2024 و لەنێو بارەگەی
یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانییانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی بەڕێز
شێخ جەعفەرشێخ جەعفەر سەرۆکی یانە قەڵغانی وەفا و ماندوو بوون و ڕێزلێنانی بەخشییە وسام محەمەدی سەرپەرشتیاری بەشی تۆپی پێی یانەکەیان و هەروەک لە وتەیەکدا سەرۆکی یانە پیرۆزبایی لە وسام و دەستەی کارگێڕی کرد کە لەم وەرزەدا توانیان دوو نازناوی گرنگی ئێراق لە خولەکانی بێچووە شێران و لاواندا بۆ شارەکەیان و کوردستان بگەڕێنەوە و وتیشی پێشمەرگە ناوێکی پرشنگدارە لە وەرزشی ئێراقدا و ئێوەن وەک سەربازی کوردستان هەوڵی بۆ دەدەن.
لای خۆشییەوە حاکم
مەحمود ئەحمەد موڕادمەحمود ئەحمەد موڕاد جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە سوپاسی وسامی کرد کە توانیویەتی خەونەکانی پێشمەرگە بکاتە ڕاستی و لە خولە بەهێزەکانی ئێراقدا لەگەڵ هاوڕێکانی نازناوەکان بگەڕێنەوە بۆ یانەی پێشمەرگە و هەروەک جێگری سەرۆکی یانە وتیشی ڕۆڵی ڕاهێنەران و ستافی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەش بەرز دەنرخێنین کە یەک دەستکاریان بۆ سەرکەوتنەکان کردووە.
لە کۆتایشدا وسام محەمەد بازگ وتی وەرگرتنی ئەم قەڵغانە بۆ من مایەی هاندانی زیاترمە و یانەکەم بە ماڵی یەکەمم دەزانم و بۆ وەرزی نوێش پشت بە خوای گەورە و میهرەبان کاری باشتر و پلانی جیاوازمان دەبێت بۆ سەرکەوتنەکان.
[1]