لەنێو بارەگەی سەرەکی
یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانییانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی و ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە
07-08-202407-08-2024 و بە ئامادەبوونی بەڕێز
شێخ جەعفەرشێخ جەعفەر سەرۆکی یانە و حاکم
مەحمود ئەحمەد موڕادمەحمود ئەحمەد موڕاد جێگری سەرۆک و سکرتێر و تەواوی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی کۆبوونەوەی ئاسایی کارگێڕی یانە بەڕێوەچوو کە لەو کۆبوونەوەیەدا و سەرەتا حاکم مەحمود ئەحمەد موڕاد جێگری سەرۆکی یانە باسێکی لە ئەنجام و دەستکەوتەکانی چالاکییەکانی یانەکەیانى کرد لە وەرزی
2023 بۆ
2024 دا و هەروەک پلانەکانی بۆ داهاتوو ئاشکرا کرد.
پاشان بەڕێز (شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) سەرۆکی یانە ستایشی ڕۆڵی جێگری سەرۆکی یانە و تەواوی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی کرد کە بەردەوام و ماندوو نەناسانە کار بۆ بەرز کردنەوەی ئاست و توانانی یاریزانەکانی یانەکە دەکەن و دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە و بە پاڵپشتیان بۆ تیمە جیاوازەکان ئەنجامەکان بەدەست بهێنن کە ئەوەش خۆی لە خۆیدا پلانێکی سەرکەوتووە و ئەنجامەکانیشتان شاهیدی ئەو ڕاستییانەتان بۆ دەدەن.
هەروەک سەرۆکی یانە ئاماژەی پێدا کە گرنگە بۆ داهاتوو چاوتان لە ئەنجامی گەورەتر و بەرزتر بێت، وەک چۆن لە چالاکی و خول و پاڵەوانێتییەکانی ڕابردوودا ئەنجامەکان لە پێشەنگ بووە گرنگە و دەبێت پلانەکانیشتان بۆ داهاتوو بە هەمان شێوەبێت و باشتر و باشتری بکەن.
لە کۆتایش ڕاو سەرنجی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی بۆ بەرەوپێشچوونی ئاستی تیمەکانیان دوا تەوەری ئەو کۆبوونەوەیە بوو.
[1]