ناو: ڕزگار
ناوی باوک: عومەر
$ژیاننامە$
ڕزگار عومەر فەتاح، شاعیر و نووسەر و لێکۆڵەر (ڕزگار عومەر فەتاح شێخانی) لە ساڵی 1972 لە دایک بووە. لە ساڵی 1989 خوێندنی ئامادەیی لە #کۆیە# تەواوکردووە. لە ساڵی 1993 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی کوردی، کۆلێژی ئادابی #زانکۆی سەڵاحەدین# بەدەستهێناوە.
لە ساڵی 1993 تا ساڵی 2008 لە بواری پەروەردە وەک مامۆستا و بەڕێوەبەر کاری کردووە، بۆ ماوەی 10 ساڵ بەڕێوەبەری ناوەندی ئەردەڵان بووە، لە شاری کۆیە. لە ساڵی 2008 بڕوانامەی ماستەری لە بەشی کوردی، کۆلێژی زمان، لە زانکۆی کۆیە بەدەستهێناوە و لە ساڵی 2022ش بڕوانامەی دکتۆرا لە فەلسەفەی ئەدەب لە بەشی کوردی، فاکەڵتی ئادابی #زانکۆی سۆران# وەرگرتووە. ئێستا، 2024، پڕۆفیسۆری یاریدەدەرە لە بەشی کوردی، فاکەڵتی پەروەردە #زانکۆی کۆیە#.
=KTML_Bold=بەرهەمە چاپکراوەکانی:=KTML_End=
•بەراوردی نێوان کۆمەڵیک چیرۆک و ئەفسانه، چ1، کۆیە، 2006.
•ڕۆمانسیزم لە شیعرەکانی هێمن و محەمەد نووری، دەزگای موکریانی، #هەولێر#، 2012.
• هەستێکی شکاو، شیعر، چاپی یەکەم، چاپخانەی چوارچرا، #سلێمانی#، 2024
•پتر لە 20 توێژینە و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکان بڵاو کردووەتەوە و لە کۆڕ و سیمیینار و کۆنفرانسە ئەدەبییەکاندا حزوری گەرمی هەیە..
=KTML_Bold=پەرتووکی ئامادە بۆ چاپ:=KTML_End=
•جوانیناسیی ئافرەت لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادەدا، نامەی دکتۆرا.
•ئەزموونی شاعیران، لە #حاجی قادری کۆیی# ەوە بۆ قوبادی جەلیزادە، لەژێر تیشکی لێکۆڵینەوەی ئەدبیدا، پەرتووک:
•زامی عەشق، نامیلکە شیعر.
• لە کوێوە بۆ کوێ، ڕۆمان.
•ئیستاتیکا لە شیعرەکانی کەمال کەریمدا، پەرتووک.
• بایەخی ئەدەبی منداڵان، پەرتووک.
• پەخشانی ئەدەبی، مێژو و جۆرەکانی، پەرتووک
•تێکستی ئەدەبی ڕەگەز و مەبەستەکانی، پەرتووک.
•ڕێبازە ئەدەبییەکان لەکلاسیزمەوە بۆ پوچگەرایی، پەرتووک.
•قۆناغەکانی ئەدەبیی نوێ و هاوچەرخی کوردی، پەرتووک.
• ڕەگەزە ئەدەبییەکان، پەرتووک.
=KTML_Bold=خەڵات و ڕیزلێنان:=KTML_End=
•خەڵاتی ڕیزڵینان، کۆڕی شیعری شاعیرانی نوێخواز، هۆڵی نەقابەی کرێکاران، هەولێر، 1990.
•خەڵاتی ڕێزلێنان، کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی حاجی قادری کۆیی، زانکۆی کۆیە، 2016.
•خەڵاتی ڕێزلینان، کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی #عەزیز گەردی#، زانکۆی سەڵاحەددین، هەولێر، 2024. [1]