دھۆک (بە ئینگلیزی: Duhok، بە عەرەبی: دهوک) شارێکی گەورەی باشووری کوردستان و ناوەندی پارێزگای دھۆکە و لە ناوچەی بادینان ھەڵکەوتووە. خەڵکەکەی بە شێوەزاری کرمانجی قسە دەکەن. دانیشتووانی ئەو شارە بە گشتی بە 1,648,611 کەس مەزەندە دەکرێت، ھەروەھا خەڵکی پارێزگاکە بە 284,000 کەس خەمڵێندراوە.
=KTML_Bold=ناوی دهۆک=KTML_End=
لە بارەی ناوی دھۆک بۆچوونی جیاواز ھەیە، بەڵام ئەوەی کە لە ھەموویان بەناوبانگترە ئەوەیە کە (دھۆک) بە واتای (دوو چیا، یان دوو ھێلکە) دێت، ناوی ئاشووری شارەکە نوھەدرایە.
=KTML_Bold=دیمۆگرافیا=KTML_End=
لەناو ئەم شارەدا کەمینەیەک لە نەتەوەی ئاشووریش نیشتەجێن. ئەم شارە لە کۆندا یەکێک لە ناوچە بازرگانییەکانی ئاشوورییەکان بووە و کەوتبووە ناو سنووری دەسەڵاتی ئاشورییەکان. دواتر کورد لەم ناوچەیەدا جێگیر بوون و پێکھاتەی لە ساژییەکان بۆ کوردەکان گۆڕدڕا. ئەمڕۆ دھۆک ناوچەی زاراوەی کرمانجییە. لە سەرەتای مانگی نیسانی 1991 لە ئاکامی ھێرشە ئاسمانییەکانی ئێراق بۆ سەر ناوچەکە، ھەموو دانیشتووانی شاری دھۆک لە شارەکە ھەڵاتن. لە دوای ئەوەی کە ناوچەی دژەفڕین لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکا لە باکووری ئێراق دانرا، لەبەر ئەوەی کە دھۆک نەدەکەوتە ئەم ناوچەیە، خەڵکی ئەم ناوچەیە بۆ ناوچەکەیان گەڕانەوە.
=KTML_Bold=مێژووی شاری دهۆک=KTML_End=
بە درێژایی مێژوو تا ئێستا دهۆک پێگەیەکی ستراتیجی لە ڕووی مێژوویی و جوگرافی بەدەستهێناوە. ئەوەی جێگای سەرنجە دهۆک وەک ڕێڕەوێکی بازرگانی بووە لەنێوان ئێراق و تورکیا و سووریادا و وەک دەروازەیەک بووە بۆ کوردستانی ئێراق، ئەمەش لە تۆمارە مێژووییەکان و ئەو پاشماوانەی کە لە شارەکەدا هەن دیارە.
ڕەچەڵەکی شارەکە بۆ سەردەمی چاخی بەردین دەگەڕێتەوە، بووە بە بەشێک لە ئیمپڕاتۆرییەتی ئاشووری، پاشان ئیمپڕاتۆرییەتی بابلی، پاش ڕووخانی بابل کەوتە ژیر دەسەڵاتی دەوڵەتی هەخامەنی، دواتر کەوتە ژێر دەسەڵاتی پاشا ئەلێکساندەری سێیەمی یۆنانی، دواتر کەوتە ژێر دەستی ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆم. بووە ناوەندێکی گرنگی مەسیحییەتی سریانی کە بە بیت نۆهدری ناسرا.
لە ساڵی 1236 کاتێک حەسەن بەگ سەیفەدین چووە ناوچەی بادینانەوە شارەکە بەناوبانگ بوو، پاش شەش ساڵ لەلایەن عوسمانییەکانەوە دەستی بەسەردا گیرا و هەرێمەکە لە #موسڵ#ەوە بەڕێوەبرا.
لە ساڵی 1842 کلاودیوس ڕیچ دهۆکی بە شارۆچکەیەکی بچووکی 300 خانوویی ناوبرد، کە دانیشتووانی سەرەکی هۆزی کوردی دۆسکی بوون.
لە ساڵی 1929 دانیشتووانی شارەکە بە 3500 کەس مەزەندەکرا کە زۆرینەیان کورد بوون، لە 550 خێزان کە 65 خێزانیان مەسیحی بوون، 30 خێزانیش جوولەکە بوون.
لە (27ی ئایاری ساڵی 1969) پارێزگای دهۆک پێکهێنرا و بووە ناوەندی شاری دهۆک. کۆچی گووندنشینان بۆ شارەکان و گەڕانەوەی کۆچبەران لە دوو دەیەی ڕابردوودا، بووە هۆی گەشەکردنی ژمارەی دانیشتووان بە شێوەیەکی بەرچاو.
هەڵمەتەکانی ئەنفال لەنێوان ساڵانی 1978 بۆ 1989 لە شوێنە جیاجیاکانی کوردستان لە دژی کوردان ئەنجامدرا، 182,000 کەس مردن و زیاتر لە 2000 گووند وێرانکران. ئەم گۆڕانکارییانە لە دانیشتووان بووەتە هۆی فراوانبوونی شارەکان بەبێ پلان لە بەشەکانی باشوور، ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتییەوە و کۆچبەرەکان لەناو شارەکاندا نیشتەجێ بوون.
=KTML_Bold=لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە=KTML_End=
ئەوەی جێگای باسە پارێزگای دهۆک شارێکی فرە کولتووری و فرە ئایینییە، کە ژمارەی دانیشتووانەکەی 350٫000 کەسە کە دەکاتە یەک بەش لە سێ بەشی دانیشتووانی هەموو شارەکە.
لە ڕووی نەتەوەییەوە کورد زۆرینەی دانیشتووانەکەی پێک دەهێنێت، هەروەها ئاشووری، کلدانی، ئەرمەنی و عەرەبیش کەمینەن. ئیسلامی سوننە مەزهەب ئایینی زۆرینەی دانیشتووانە، کەمینە ئایینی مەسیحی و ئێزیدی پەیڕەو دەکەن.
دهۆک بە چەندین لایەنی شاراوەی ئابووری کۆمەڵایەتی تایبەتمەندە، بەهۆی شوێنە ستراتیجییەکەی بۆ بازرگانی و گەشتیاری، میراتی سرووشتی و کولتووری، دیمەنی کشتوکاڵی فراوان لە ناوچەکە. کەرتی بازرگانی گەشەی کردووە و ئێستا دهۆک وەک ناوەندێکی بازرگانی گرنگ بۆ هەرێمی کوردستان دادەنرێت.
$گەشتیاری$
دهۆک بە دیمەنە سرووشتییە سەرنجڕاکێشەکانی ناسراوە، هەروەها یەکێکە لە سەرنجڕاکیشترین ناوچەکان کە دانیشتووان و گەشتیاران دەتوانن هەست بە چوار وەرزی ساڵ بکەن.
#بەنداوی دهۆک#، زاوێتە، #سەرسەنگ#، #ئامێدی#، #ئاکرێ#، #زاخۆ# و #سۆلاڤ# گرنگترین ئەو شوێنانەن کە گەشتیار بۆ لای خۆیان ڕادەکێشن.
دهۆک خاوەنی میراتی کۆن و مێژووییە کە مێژووەکەیان بۆ ساڵانی 681-705ی پێش زایینی دەگەڕێنەوە، خاوەنی زیاتر لە 42 شوێنەواری کۆنە وەک مزگەوتی گەورە، بازاڕی کۆن کە لە ناوەندی شارەکەیە، کڵێسای سانت ئیت ئیلاها، ئەشکەوتەکانی شارۆخا، حەلامات و چارستین کە شوێنێکی مێژوویی گرنگە و بایەخێکی گەشتیاری زۆری هەیە.
پاش هەوڵێکی ئەکادیمی گەورە لە شوباتی ساڵی 2011 قەڵای ئامێدی خراوەتە لیستی شوێنەوارە جیهانییەکانی یونسکۆوە.
=KTML_Bold=کەشوهەوا=KTML_End=
دهۆک وەک شارەکانی تری باشووری ئێراق کەشوهەوایەکی چوار وەرزی هەیە، هاوینی گەرمی دەریای ناوەڕاستی هەیە، کە هاوینانی گەرم و بێ بارانە، زستانانی سارد و بە بارانە.
بارانبارین لە مانگە فێنکەکاندا زۆرە، لە کۆتایی زستان و سەرەتای بەهاردا زۆرترین باران دەبارێت. لە شارەکە بەفر بۆ ماوەی دوو یان سێ ڕۆژ دەمێنێتەوە، لە بەرزایی و شاخەکانیش بۆ ماوەیەکی زۆرتر بەفری پیوە دەمێنێتەوە، لە کۆتایی پاییزدا باران دەگەڕێتەوە.
=KTML_Bold=شارۆچکەکانی دهۆک=KTML_End=
-دهۆک
-شارۆچکەی ئاکرێ
-شارۆچکەی #بەردەڕەش#
-شارۆچکەی #شێخان#
-شارۆچکەی ئامێدی
-شارۆچکەی زاخۆ
-شارۆچکەی #سێمێل#. [1]