لەژێر چاودێری یەکێتی ناوەندی شەتڕەنجی ئێراق و بە هاوکاری لقی هەولێری ئەو یەکێتییە و بە سپۆنسەری فاملی مۆڵ لە شاری #هەولێر# یەکەمین پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی فاملی مۆڵ بەڕێوەچوو.
لەو پاڵەوانێتییەدا کە 121 یاریزان ڕکابەر بوون و بە دوو قۆناغ یارییەکانی بەڕێوەچوو، دواجار و دوای ململانێیەکی بەهێزی یاریزانانی د. #ئاریان عەلی# یاریزانی تیمی شەتڕەنجی یانەی وەرزشی پێشمەرگە توانی نازناوی پاڵەوانێتییەکە بەدەست بهێنێت لە پاش ئەوەی لە دوای هەشت سەرکەوتن و بێ شکست 8 خاڵی کۆکردەوە.
ئەمە و (ئەحمەد جەزا)ی لاو لە هەمان یانە بە کۆی 7 خاڵ پلەی سێیەمی بۆ خۆی و یانەکەی بردەوە و بەو سەرکەوتنانەش کوڕانی پێشمەرگە توانیان لەنێو 121 یاریزانی ڕکابەر کە لە تەواوی پارێزگاکانی ئێراق و یاریزانانی دەرەوەی وڵات بەشدار بوون لە دەست نەدەن.
جێگەی باسە ڕکابەرییەکانی یەکەمین پاڵەوانێتی فاملی مۆڵ کە یارییەکانی بە شێوەی خێرا ئەنجام دران بەسەرپەرشتی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی #ئەسعەد ئیسماعیل# یارییەکانی ئەنجام دران و هەروەک (محەمەد خەلیل) ڕێکخەری ئەو پاڵەوانێتییە پڕ ڕکابەرییە بوو. [1]