ناو: ئۆفید
نازناو: ئۆفید حاجۆ
ساڵی لەدایکبوون:1983
شوێنی لەدایکبوون: وڵاتی ئەڵمانیا
$ژیاننامە$
ڕاهێنەرێکی کوردە، لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا فەرمانی دا بە دامەزراندنی یاریزانی پێشووی ئەڵمانیا-سووریا ئۆفید حاجۆ وەک یاریدەدەری ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ژێر تەمەن 21 ساڵەی ئەڵمان.
حاجۆ پێشتریش وەک یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەکانی درێدسدن و ئینگۆلشتات و دارمشتات کاری کردووە.
حاجۆ ساڵی 1983 لە ئەڵمانیا لە دایک و باوکێکی کوردی خەڵکی قامیشلۆ لەدایکبووە. [1]