کێ حیزە ئەو سەری شۆڕه
کەسێک ترسنۆک بێت و زات نەکات و نەوێرێت بەرگری لە خۆی بکات و ستەمی لێ بکرێت، یان گەوادی و تەرەسی و بەدڕەوشتی بکات، هەموو ئەمانە لە دەروونی مرۆڤدا بەنەنگی و نەخوازراوی هەژماردەکرێت، بە هەڵگری ئەو خاسییەتانەش دەوترێت: حیز، حیزیش لە کۆمەڵی کوردەوارییدا بەسەرشۆڕ دادەنرێت و وتراوە: کێ حیزە ئەو سەری شۆڕە.[1]