کورتانی لۆ کێچێ درووست دەکا
کێچ: زیندەوەرۆچکەیەکی بچووک و گزگلە پێیەکی وەکوو هەندێک لە مێشەکان گرگرنە، زۆر وردیلەی ڕەشە و گەرایەکەی پێی دەوترێت: ڕشک، هیچ ئاوەزێک بیر لەوە ناکاتەوە کورتانی بۆ بکات کە لە پەڕۆ و پووش و قەسەر درووست دەکرێت، لە سنووری #هەولێر#ێ ئەگەر کەسێک شارەزا و زیرەک و لەبلەبان و زۆرزان بێت بەتەوسەوە دەوترێت: کورتانی لۆ کێچێ درووست دەکا. [1]