کوڕی
گورگگورگ لۆ کەس ماری نییە
لە هەندێک ناوچەی کوردستان کەلتوور و شێوەزاری زمانەکانی بێگانە کاریگەریی خۆیان دەخەنە سەر زمانی یەکتری بۆ نموونە وشەی کوڕی گورگ لە کوردەوارییدا وتراوە: بێچووە گورگ، بەڵام لە عەرەبیدا (ابن ئاوی) و ئەو وشانە خزاونەتە ناو کوردییەوە لە سنووری #هەولێر#دا تورکمانەکانیش لە عەرەبەکانیان وەرگرتووە، ئەو تێکەڵاوی کەلتوورە ئەو ئیدیۆمەی درووستکردووە، کە ئەگەر کەسێک گیانی هاوڕێیەتی و دۆستایەتی تێدانەبێت ناتوانرێت بە زۆر بۆی درووست بکرێت و بکرێتە جێگەی متمانە و ماڵی بکرێت، بۆیە هەولێرییەکان دەڵێن: کوڕی گورگ لۆ کەس ماری نییە. [1]