کوێخا ببینە و دێ ڕووت بکه
کوێخا: کەسێکە لە گوندەکاندا لەلایەن خەڵکی ئاواییەوە کردوویانە بە ڕیش سپی و براگەورە، کە ئەمەش بەهۆی لێهاتوویی و لێزانی و ژیریی و زانا و دارییەوە بووە، خاوەنی دیوەخان و قۆناغی گوندەکە بووە، لە بنەچەشەدا کەم ئاوایی کوردان هەبووە کە #قورە کێخوایە#ی هەبوو بێت، هەموو کێخواکان بەتوانا بوون و بۆ چەندین پشت کێخوایەتی گوندەکانی خۆیان کردووە و تاوەکوو زاراوەی کێخوادێ و ئاغادێ و مەلادێ و شێخەدێ هاتۆتە کایەوە، ئەو ئیدیۆمە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە ئەگەر براگەورە و کێخوای ئاوایی پیاو و بەدەست و قام و خاوەن کەسوکار و خزم و خوێش بووایە دزوجەردە نەیانوێرا خۆی لەقەرەی بدەن و تاڵانی گوندەکەیان بکەن بۆیە وتراوە: کوێخا ببینە و دێ ڕووت بکه. [1]