کیستان بە گەرمێنەوە خۆشە
لە سنووری #هەولێر#ێ بە کوێستان دەوترێت: کیستان و بە گەرمیانیش دەوترێت: گەرمێن، ڕەوەند و مەڕدارەکانی کوردستان بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان کوێستان و گەرمیانیان کردووە، مەڕدارەکان پێویستیان بەهەردوو ئاووهەوا هەبووە بۆ پەیداکردنی ئاو و لەوەڕ، ئەو جیاوازییە لە گۆڕینی کەشوهەوایە نەبووایە ئەو کوێستانکردن و گەرمیانکردنە و کۆچ و کۆچبارە ڕووی نەدەدا هەر بۆیە کوردەواری وتویەتی: کیستان بە گەرمێنەوە خۆشە. [1]