گۆزەی کۆنە ئاو نادەڵێنێ
بۆ گۆزە تازەکان وتراوە: گۆزەی تازە ئاوی خۆشە یان شیرینە، بەڵام لێرەدا ستایشی گۆزە کۆنەکان کراوە، چونکە گۆزە لە گڵ درووستکراوە تاوەکوو کۆنتر بێت باشتر دەچێتەوە باریەک و تۆکمە و کەلێنبڕتر دەبێت، لە ناوچەی #موکریان# بە پیاوێکی عەگید و ژنێکی خاتوون و دونیادیدە و خاوەن ئەزموون کە قسان نەدۆڕێنێت و کاری نابەجێ نەکات دەوترێت: گۆزەی کۆنە ئاو نادەڵێنێ. [1]