گۆمی شڵەقاند
وتراویشە: گۆمەکەی شڵەقاند لە #هەولێر#ێش دەوترێت: گۆمەکەی شێلو کرد یان قوڕاو کرد، ئەگەر کەسێک لە جیاتی چارەسەرکردنی گرفت و کێشەیەک، ئاژاوەیەک بنێتەوە و ڕێگە چارەی ببڕێت و بەکەس چارەسەری بۆ نەدۆزرێتەوە، کوردەواری بۆ ئەمە وتویەتی: گۆمەکەی شڵەقاند. [1]