گورگی برسی گۆچانی شوانی دەخوات
کوردەواری وتویەتی: برسێتی ڕەگی هاری پێوەیە یان سکی برسی لە هیچ ناپرسی، گورگیش ئەگەر برسی بێت لە گۆپاڵی شوانی ناترسێت و پەلاماری ڕانەمەڕی دەدات، ئەوە وەکوو ئیدیۆم بەکاردەهێنرێت کە مەرامی سەرەکی مرۆڤ و هێنانەدی ئەو ئامانجە چی بوێت بە زیادەوە بۆی ئەنجام دەدات ئەگەر کوشتن و مردنیش بێتە ڕێگەی ناچارە ئەو کارەی بکات، بۆیە وتراوە: گورگی برسی گۆچانی شوانی دەخوات. [1]